خامنەیی: ترەمپ شایەنی ئەوە نییە گفتوگۆی لەگەڵ بکرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩، بە سەرۆك وەزیرانی یابانی ڕاگەیاند کە ترەمپ "شایەنی ئەوە" نییە گفتوگۆی لەگەڵ بکەن و هیچ وەڵامێکی نادەنەوە.
عەلی خامنەیی لە کۆبونەوەکەیدا لەگەڵ شینزۆ ئابی، سەرۆك وەزیرانی یابان وتویەتی "من ترەمپ بە کەسێکی متمانەپێکراو نازانم بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەگەڵ بکەین و هیچ وەڵامێکمان بۆی نابێت. هەروەها خواستی ترەمپ بۆ نەگۆڕینی ڕژێمی ئێران درۆیە و من بڕوام بەو قسەیەی نییە کە دەڵێت دانوستانی ڕاستگۆیانە دەکەین."
دوێنێ چوارشەمە شینزۆ ئابی بە سەردانێکی فەرمی گەشتە تاران وەك میانگیرێكی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و ئامانجی ئەوە بوو کە لێکتێگەشتن لەنێوان دوو وڵاتەکە دروست بکات و ببێتە پردێك بۆ نزیککردنەوەی تاران و واشنتۆن لە دانوستان.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئیدارەی ترەمپ پێشتر ڕایانگەیاندبوو دەرگای دانوستان لەگەڵ ئێران هێشتا کراوەیە و ئەوان ویستی جەنگیان نییە.