ھەركەسێك ئۆتۆمبێلی لێدراو بێنێتە كوردستان بە 50 ملیۆن دینار سزادەدرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان بڕیاردا كه ھەركەسێك ئۆتۆمبێلی بە قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاككراو بێنێتە كوردستان بە 50 ملیۆن دینار سزابدرێت.

كۆمەڵگەی گومرگی باشماخ لە نوسراوێكدا ئاشکرایدەکات کە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریداوە كە تا کۆتایی ئەم مانگە چەند رێكارێك لە دەروازە سنوورییەكان دەگیرێتە بەر.

لە نووسراوەکەدا ھاتووە "وەرگرتنی بەڵێنامە لە كۆمپانیاكانی ھێنانی ئۆتۆمبێل بۆ ئەو كەسانەی كە مۆڵەتی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلیان ھەیە و سزادانیان بە بڕی 50 ملیۆن دینار بۆ ھەركەسێك كە ئۆتۆمبێلێك ھاوردەبكرێت، كە دەركەوت ژێرئاو كەوتووە یان چاككراوەتەوە یان لێدراوە".

هەروەها هاتووە "بەستنەوەی سەرجەم كۆمپانیاكانی كولیتی كۆنترۆڵ لە دەروازە سنوورییەكان بەیەكەوە بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی داتاكان بۆ ھەموو كەرەستەكان لە بەرواری 30/6/2019.".

ئاماژەی بەوەش کردوە کە كار بە ھیچ رێنمایەك ناكرێت بە ئۆتۆمبێلی لێدراو یان ژێر ئاو كەوتوو و چاككراو، دوای جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار