وەزارەتی پەروەردە سکاڵا لەسەر دوو پەیج تۆمار دەکات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات لەسەر دوو پەیجی فەیسبوک بە تۆمی شڵەژانی دەروونی خوێندکاران لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا.

ئەو دوو پەیجە لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا ڕەخنەیان گرتبوو لە تاقیکردنەوەکان و شیوازی پرسیارەکان.

وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەنراوێکدا دەلێت "نەبوونی فەرەنگی بەکارهێنانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و بێ سانسۆڕی و تەشهیر و شێواندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی هەتا دێت زیاتر دەبن".

هەروەها دەلێت "تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی هەستیارترین و چارەنووسسازترین قۆناغی خوێندنن کەچی هەندێک کەس لە ڕێگەی پەیجی فەیسبووکەوە خەریکی شێواندنی باری دەروونی قوتابیانی ئەم قۆناغەن".

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا دەڵێت "دادوەری گشتی، فەرمانێکی یاسایی لەم رووەوە دەرکردووە بۆ دوو پەیجی نێو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک. سەرەڕای دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، هەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە کە وەزارەتی پەروەردە چاوپۆشی لەو کەسانە ناکات کە بیانهەوێ دەروونی قوتابی و خوێندکاران بشێونن."

لا يتوفر وصف للصورة.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار