دەنگی دەهۆڵ لەدەرەوەی گردەکەوە دێت

قادرى حاجى عه‌لى و عوسمانى حاجى مه‌حمود سه‌رقاڵى پرۆژه‌یه‌کى نوێى سیاسین دوای بێهیوابوونیان لەگۆڕان

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

دوو سهرکردهى دیارى پێشووى بزوتنهوهى گۆڕان که بههۆى ناڕهزاییهکانیانهوه لهئێستادا لهماڵهوه دانیشتوون جوڵهکانیان دهستپێکردووه و گفتوگۆ لهگهڵ نارازییهکانى گۆڕان و دهرهوهى وڵاتدا دهکهن بۆ پێکهێنانى پرۆژهیهکى نوێى سیاسی.

بهپێى بهدواداچونهکانى هاولآتى ههریهک له قادر حاجى عهلى و عوسمانى حاجى مهحمود وهک دوو سهرکردهى دیارى پێشووى بزوتنهوهى گۆڕان ههڵوێستهکانیان یهک خستووهو زۆر لێکهوه نزیکن و هاوبۆچونن لهسهر ئهوهى که سهرکردایهتى نارازییهکانى گۆڕان بکهن و رهوتێکى نوێى سیاسى پێکبهێنن و له ئێستادا له راوێژو ئاڵوگۆرى بیروبۆچونهکاندان.

کوڕهکانى نهوشیروان مستهفا بۆ ڕێگیرکردن لەو هەوڵە، لهرێگهى چهند کهسێکى ناو گۆڕانهوه که یهکێتیه کۆنهکان بوون ههوڵیانداوهو قسهیان لهگهڵ عوسمانى حاجى مهحمود کردووه تا بچێتهوه ناو گۆڕان و ئامادهییان نیشانداوه تهنانهت رێکخهرى گشتیشى پێبدرێت، بهڵام بهعوسمانى حاجى مهحمود بهتهواوى رهتیکردۆتهوهو پێى راگهیاندوون جارێکى تر ئهو پرسهى لهگهڵدا نهکهنهوه.

لەگەل هەولەکانی عوسمانی حاجی مەحمود و قادری حاجی عەلی بۆ پێکهینانی ڕەوتیکی نوێ، گروپى پرۆگۆڕان که چەند مانگیکە لهئهوروپا پێکهێنراوهو ماوهیهکى زۆره رهخنه له سیاسهتهکانى بزوتنهوهى گۆڕان دهگرن و بهردهوام بهیاننامهى نارازى بڵاودهکهنهوه دهڵێن بۆچونهکانیان هاوتهریبه لهگهڵ (عوسمانى حاجى مهحمود و قادر حاجى عهلى)دا.

چیا عهباس، یهکێک له ههڵسوراوانى پرۆگۆڕان له هۆڵهندا لهلێدوانێکدا به‌‌هاولآتى وت «کاک عوسمانى حاجى مهحمود و کاک قادر حاجى عهلى دوو سهرکردهى بههێز و کاریگهرن له ههرێمى کوردستاندا ئهگهر ههر پرۆژهیهکیان ههبێت بۆ چاکسازى پرۆگۆڕان پشتگیریان دهکات».

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد، که ههفتهى رابردوو قادر حاجى عهلى سهردانى ئهوروپاى کردووهو لهگهڵیاندا کۆبۆتهوهو گفتوگۆیهکى دۆستانهیان کردووه.

ئهو ههڵسوراوهى پرۆگۆڕان جهختى لهوهشکردهوه که نارازییهکانى بزوتنهوهى گۆڕان لهئهوروپادا زۆرن و لهههموو وڵاتهکان نوێنهریان ههیهو چل کهسایهتى سهرپهرشتى پرۆگۆڕان دهکەن «ناڕازییهکانى گۆڕان زۆر زیاترن لهوانهى که پشتیوانى ئێستاى گۆڕان دهکهن».

ههریهک له قادر حاجى عهلى و عوسمانى حاجى مهحمود به فهرمى رایانگهیاندووه که وازیان له بزوتنهوهى گۆڕان هێناوهو لهماڵهوه دانیشتوون، بهڵام بهردهوام نارازییهکانى گۆڕان دهبینن و گفتوگۆیان لهگهڵدا دهکهن.

هاوڵاتى له زارى چهندین ههڵسوراوى دیارى بزوتنهوهى گۆڕانهوه که له نزیکهوه ئهو دوو سهرکردهیهیان بینوه زانیارى بهدهست گهشتووه که جوڵەیهکى زۆر دهستى پێکردووه بۆ پێکهێنانى رهوتێکى نوێى سیاسى «که پارتى و یهکێتى و لایهنهکانى دیکهش تێبپهرێنن».

ئهحمهد عهزیز، ئهندامى پێشووى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان که دهستیلهکارکێشاوهتهوه لهلێدوانێکدا به‌ وت «ئهوهى راستى بێت ئهو برادهرانهى که شارو شوێنه جیاجیاکان دهستمان لهکارکێشاوهتهوه له گۆڕان له گفتوگۆو راوێژکردنداین لهگهڵ کاک عوسمان و کاک قادردا».

وتیشى «عوسمانى حاجى مهحمود و قادر حاجى عهلى ئهو کاتهى لهناو یهکێتیش بوون ههڵوێستى دیاریان ههبووه لهبهرانبهر لادانهکانى یهکێتى و دوو دهنگى نارازى بوون، دواتر له چوارچێوهى ریفۆرمدا خۆیان بینیوه و دواتریش که گۆڕان دروست بووه لهگهڵیدا بوون، بهڵام گۆڕان ئهو گۆڕانه نهبوو که خهڵک و ئهوانیش دهیانویست».

دهربارهى ئهوهى تا چهند ئهو پرۆژه سیاسییه دهبێته هۆى لاواز کردنى بزوتنهوهى گۆڕان،  ئهحمهد عهزیز وتى «بێگومان  کاک قادر و کاک عوسمان دوو کهسن میسداقیهتێکى گهورهیان لهناو ئهو خهڵکانهیه که پێشتر لهناو یهکێتى بوون و چونه ناو گۆڕان و تهنانهت خهڵکێک ههیه لهدهرهوهى گۆڕان، گفتوگۆو راوێژیان لهگهڵدا دهکهن».

هەروەها وتی «ئێستا دابڕاوی سیاسى نین و  له خهباتى سیاسی بهردهوامن، پێشیوابوو ئێستا بۆشاییهکى گهورهى ئۆپۆزسیۆن ههیهو پاوانخوازییهکى گهورهى دهسهڵاتیش ههیه بهرانبهر ههموو ئهوانه لهگفتوگۆو راوێژدان تا پرۆژهیهکیان ههبێت».

«پرۆژهیهکى سیاسى سهرتاسهرى دهبێت، یهکێتى و گۆڕان و لایهنهکانى تریش تێپهرێنین، ههموو ئهوکهسانهى لهناو گۆڕان و یهکێتى و لایهنهکانى تر خۆیان نابیننهوه ههرکات گهڵاڵه بوو پرۆژهکه دهستپێدهکهین، ئهو کهسهى قیادهى ئهو پرۆژهیه دهکهن کاک قادر و کاک عوسمانن باشترین مورهشهحن بۆ ئهو کاره«، ئهحمهد عهزیز وایوت.

ئهحمهد عهزیز که له نزیکهوه ئاگادارى پرۆژه سیاسیه نوێیهکهیه جهختى لهوهشکردهوه که بزوتنهوهى گۆڕان لهسهدا 60 دهنگهکانى کهمى کردووهو لهسهدا پهنجا کورسییهکانى کهمى کردووه، ئهو بزوتنهوهى گۆڕانه نهماوه.

بهوتهى ئهو «بزوتنهوهى گۆڕان له ئهوروپا ههڵوهشاوهو له کهرکوک نهماوه و خورماتوو بهگشتى دهستیان لهکارکێشاوه، بهدڵنایى گۆڕان ئهو گۆڕانه نامێنێت که له ساڵى 2018 و 2019 بووه، ئێستا شهپۆلێکى گهورهى نارهزایى لهناو گۆڕان دهستى پێکردووه که ناوهکانیش دهردهچن بۆ پۆستهکانى حکومهت و به فلتهرى دهستورو پرهنسیپى بزوتنهوهکهدا ناروات، بۆیه خهڵکێکى نارازى زۆر زیاتر دووردهکهونهوه له گۆڕان».

هاوکات، ئهوهشى روونکردهوه که دیار نییه چ کاتێک پرۆژه نوێیه سیاسییهکه دهستپێدهکهن که نازانرێت چهند مانگى دیکهیه، بهڵام ههموو ناڕازییهکان دواجار چاوهرێى پرۆژهیهکن لهسهرى رێکبکهون دژى قۆرغکارى و پاوانخوازى له کوردستان «کاک قادر و کاک عوسمان دوو پیاوى خهمخۆرو دڵسۆزو به پهرۆشى پرۆژهیهکن تا چارهسهرێک بۆ ئهم دۆخه بدۆزنهوه«.

لهسهرهتاى ئهم مانگهدا قادر حاجى عهلى، یهکێک له کاراکتهره سیاسییهکانى ههرێمى کوردستان که به کهسى دووهمى ناو بزوتنهوهى گۆڕان ناوى دههێندرا، له چاوپێکهوتنێکدا که لهگهڵ کۆمهڵێک رۆژنامهنوس ئهنجامى دابوو رهخنهى «توند» ى لهسیاسهتى بهرێوهبردن و ئیدارهدانى  گۆڕان گرت.

قادر حاجى عهلى که ماوهیهکى زۆره دواى راگهیاندنى دانیشتنى و دوورکهوتنهوهى له بزوتنهوهى گۆڕان بۆ یهکهمجاره قسهى کردووه  دهڵێت «ناکۆکى جهوههریمان لهگهڵ گۆڕانى ئێستا به بنهماڵهیى کردنى بزوتنهوهکهیه«.

ههروهها ئاماژهى بهوهشکردووه که لهگهڵ نهوشیروان مستهفا بۆچونى جیاوازیان ههبووه، بهڵام «ههموومان لهسهر دوو مهسهله کۆک بووین ههمیشه بهڕێزى دووپاتى دهکردهوه که خهباتى بۆ بکهین: یهکهمیان دژایهتى گهندهڵى لهکوردستاندا، دووهمیان ڕێگه نهدان بهبنهماڵه‌‌و بهخێزان بوونى سیستمو سیاسهت بهگشتى لهکوردستاندا، زۆر بهداخهوه کهئێستا لهههموو حزبێک زیاتر ئهم دیاردانه بهگۆڕانهوه دیاره، ئهمهش ناکۆکى جهوههریمانه لهگهڵ گۆڕانى ئێستا».

قادر حاجى عهلى له چاوپێکهوتنهکهدا جهختلهوه دهکاتهوه که نائاساییه بانگهشهى دامهزراندنى سیستمى دیموکراسى پهرلهمانى بکهیت، کهچى دهنگ بۆ سیستمێکى سهرۆکایهتى بدهیت، لهرهخنهیهکى رووندا له بزوتنهوهى گۆڕان.

یهکێکى دیکه لهو کهسانهى که زۆر لەنزیکهوه ئاگادارى جوڵه سیاسییهکانى قادر حاجى عهلى و عوسمانى حاجى مهحموده داوایکرد ناوى نەهێنریت لەبەر هستیاری بابەتەکە، به‌‌هاولآتى وت «کاک قادر و کاک عوسمان زۆر لێکهوه نزیکن و ئهگهر پرۆژهیهکى سیاسیان ههبێت پێکهوه دهیکهن، جهماعهتى گۆڕان و ئهوانهى له بنهماڵهوه نزیکن دهیانهوێت و زۆر ههوڵ دهدهن لێکیان داببڕن، دهچن سهردانى کاک عوسمانى حاجى مهحمود دهکهن و لهنزیکهوه قسهى لهگهڵدا دهکهن و چیا و نماى نهوشیروان مستهفا تهلهفونى بۆ دهکهن و دهیانهوێت واى پیشان بدهن هیچ کێشهیهکیان لهگهڵ عوسمانى حاجى مهحمود دا نییه«.

وتیشی «ئهو خهڵک و ههڵسوراوانهى که ناڕازین ئهم دوو سهرکردهیهیان لاپهسهنده که شایانى ئهوهن پرۆژهیهکى سیاسى دروست بکهن و پشتیوانیان بکهن، کاک عوسمانیش  کاک قادر حاجى عهلى وهک سهرکردهى ئهم گروپه قبوڵکردووه، زۆربهى ئهوانهى نارازیین هێشتا خۆیان ئاشکرا نهکردووه، چونکه به فهرمى هێشتا ئهم دوو سهرکردهیه پرۆژهکهیان ئاشکرا نهکردووه« ئهگهر خۆیان رابگهیهنن له حزبهکانى دیکهش خهڵک دێته لایان، بهڵام ئهمان پهله ناکهن و نایانهوێت ئهزمونێکى لاواز پێشکهش بکهن».

جهختى لهوهشکردهوه ئهگهر قادر حاجى عهلى و عوسمانى حاجى مهحمود پرۆژه سیاسییهکهیان رابگهیهنن، نیوهى زیاترى گۆڕان دێنه دهرهوهو دوور دهکهونهوه له بزوتنهوهى گۆڕان.

هەروەها وتی «تهنانهت ئهوانهى هاتونهته دهرهوهى گۆڕان خهڵکێکى زۆر و ههڵسوراوێکى زۆرن راستهوخۆ لهگهڵ ئهو پرۆژهیه سیاسییه نوێیهدان که کاک قادر و کاک عوسمان سهرکردایهتى دهکهن».

رۆژى 25ى تهمموزى 2017 بزوتنهوهى گۆڕان ئهندامانى خانهى راپهراندنى بزوتنهوهکهى ههڵبژارد به دهنگدان لهناو جڤاتى نیشتمانیدا، لهکۆى 54 ئهندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنهوهى گۆڕان عوسمان حاجى مهحمود یهکهمین دهنگى ئهندامانى خانهى راپهراندنى هێنا که 45 دهنگ بووه و تهنانهت عومهر سهید عهلى، که کرایه رێکخهرى گشتى 38 دهنگى خانهى راپهراندنى بهدهستهێنابوو.

بهپێى بهدواداچونهکانى رۆژنامهى هاولآتى دهیان سهرکردهى دیاری ناو بزوتنهوهکه و چهند پهرلهمانتار و ئهندامى ئهنجومهنى پارێزگا چاوهرێى ئهو پرۆژه سیاسیه نوێیهى قادر حاجى عهلى و عوسمانى حاجى مهحمود دهکهن.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار