پارتی ناوى کاندیده‌کانى بۆ کابینه‌ى نوێ یه‌کلاده‌کاته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌فته‌ى داهاتوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتى کۆده‌بێته‌وه بۆ په‌سه‌ندکردنى ناوى کاندیده‌کانى بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نوێی حکومه‌ت و راده‌ستکردنى به مه‌سرور بارزانى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى کابینه‌که.
عارف روشدی، راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمی حزبه‌که‌ى راگه‌یاندووه، "پارتی لیژنەیەکی باڵای بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانی وەزارەتەکانی پشکی پارتی پێک ھێناوە و کاندیدەکانمان ئامادەن، کە بە چەندین فیلتەردا تێپەڕ دەبن و ئێستاش لە لیژنەیەکی تایبەتن و پێشکەشی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەکرێن".
وتیشى "بە زووترین کات کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی دەکرێت، کە دەکەوێتە ھەفتەی داھاتووەوە و کاندیده‌کان پەسەند ده‌کرێن، دواتر پێشکەشی مەسروور بارزانی دەکرێن".
12ى ئه‌م مانگه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم مه‌سرور بارزانى بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نوێی حکومه‌ت له‌ماوه‌ى 30 رۆژدا راسپارد.
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و سۆسیالیست‌دا کۆبووه‌وه‌و هێشتا هیچ لایه‌نێکیان ناوى کاندیده‌کانى راده‌ست نه‌کردووه.