نوشتە؛ هەم پارەکەت دەبات هەم خۆشەویستەکەت

5 ساڵ لەمەوپێش



 دیمهن ئیسماعیل

ئازاد بۆ گەڕانەوەی خۆشهویستهکهى دوای جیابونهوهیان، چەندین جار سهردانى فاڵچی و جادووگەرەکانی کرد، لهماوهى دو ساڵدا برى نۆ هەزار و هەشتسەد دۆلاری بەبهنوشته داوه. کە دەکات نزیکەی یەک دەفتەر دۆلار، سهرهڕاى ئهوەی لهدهستیدا ئیشهکهى بۆجێبهجێ نهکرا.

ئازاد، تهمهن 25 سال، پیشهى پێشمهرگهیه، گهنجێکى دانیشتوى گەرمیانە، لهبارهى سهردانیکردنى بۆئهو شوێنانه بۆ هاوڵاتی وتى "خۆشهویستهکهم لێم جیابویهوه، هاورێیهکم پێى وتم سهردانى جادوگهرهکان بکهم بۆگهرانهوهى خۆشهویستهکهم".

لەگەڵ ئەوەشدا ئازاد بە دەستی بەتاڵ دەرچوو هیچی بۆ نەکرا، هەم پارەکەشی چوو هەم خۆشەیستەکەی.

 ئازاد بەردەوام بوو،  وتى "نوشتهم کردو هێنامهوه لهژێر خۆل دا شاردمهوه، ههرچهنده چاوهڕوان بوم گۆرانکاریهک روبدات بهڵام بێسود بوو"

ئازاد ههرجارهو دوعایهکی دهکرد و ٦٠٠ دۆلاری داوە بە جادووگەرو فالچیەکان، لەوێ پێیان وتووە ئەگەر کارەکە سەری گرت دەبێت ئەوەندەی تر بدات.

ئەگەرچی رۆشیتن بۆلای جادوگەرو فاڵچیەکان شتێکی تازە نیەو لە چەند دەیەی رابردوودا خەلکانیک بروایان وابووە دەتوانن لەو رێگەیەوە خەوەناکانیان بەدەست بێنین و کاریان بۆ ئاسان بکەن، بەلام لەگەڵ کرانەوەی پێشکەوتنی زیاتری کۆمەڵگا ئەم دیارردەیە کۆتایی پێنەهاتوە، هێشتا خەڵکانێک هەن بروایان بەو کارانە هەیە تا ئەوکاتەی هەست دەکەن کە قۆلیان براوە.

ئەوانەی زیاتر سەردانی فالچی و جادوگەرەکان دەکەن بە  مەبەستی فاڵگرتنەوە یان نووشتە، زیاتر ئەو گەنجانەن لە کوڕ و لە کچ، کە کیشەی سۆزداییان هەیە.

سارا، تهمهن 30 سال، ئافرهتێکى دانیشتوى کهلاره، پیشهى فهرمانبهره نمونهى یهکێکه لهو ژنانهى نوشتهى کردوه، ئەو بۆ هاولآتى وتى "بههۆى نهگونجانم له گهل مێردهکهم لێى جیابومهوه، نارهحهتى و نههامهتى زۆرم دی، بریارم دا نوشته بکهم بۆئهوهى شهنسى دوهم بکرم".

 سارا سهردانى یهکێک له فالچیهکانى کهلارى کرد بهبره پارهیهک نوشتەیەکی بۆ کرا.

سارا وتی "دوجار نوشتهم کرد، جارێک 120 ههزارم دا جارى دوهم 500 ههزار، سارا نهک پارهکهى لهدهست دا، بهڵکو ئیشهکهشى سهرى نهگرت، ئەو لەو ماوەیەدا بهردهوام لهژێر فشارى دهرونیدا بووە، که ئیشهکهى ئاخۆ سهردهگرێت؟

ئهو ژنه سهبارهت بهسهردانیکردنى وتى "ساحیرهکه یان داواى وێنهى ئهو کهسهت لێ دەکات، یان پارچه قوماشێکى کهسهکه، یاخود داواى مهڕێک دەکەن کە به خوێنهکهى لهسهر وهرهقهیەک نووشتەکە دەنوسن".

 کاتێک سارا ئەمەی کردوە پییان وتتوە کە دوعاکه له ناو خۆڵ دا بشاریتهوه یان بهبهکارهێنانى دهرزیهک بهخۆیهوه هەڵیواسێ.

فاڵچی و جادوگەرەکان بە کڕیارەکانیان دەلێن کە ئەو نوشتەیە، تهنیا بۆ خۆشهویست بون و هۆگربوون لاى کهسى بهرامبهر ناکەن، بەڵکو دەشتوانن بۆ رقلێبونەوەش بیکەن، هەربۆیە هەندیک لەوانەی کشێەی کۆمەڵایەتیانەی هەیەو دەکەونە ژیر کاری قسەی فالچی و جادوگەرەکانەوە بۆ هەڵشرشتنی رقی خۆیان بەسەر ئەو کەسەی کە کیشەیان لەگەڵ هەیە، پەنا بۆ ئەم کارە دەبەن.

سارا وتی "ههندێک جار دژى کهسێک بهکاردههێنرێت بۆ تێکدانى ژیانى تایبهتى کهسێک".

 ئامینه ژنێکى تهمهن 50 ساڵە که مال و سامانێکى زۆرى ههیه وهکو خۆى دهلێت ههر نوشتهیهک کردویەتی له دوو هەزار دۆلار کهمتر نهبوه.

 ئامینه وتی "بۆجیابونهوهى براکهم لهبراژنم نوشتهم کردوه، ههندێ جار دهفتهرێکم به نوشته داوه، بهلام براژنم به ئیشهکهى زانیوه نوشتهى لە دژم کردوەو کردوه بهتالى کردۆتهوه".

ئامینه نهیشاردهوه بۆتێکدانى ژیانى زۆر کهسێکى تر چهندین نوشتهی به نرخێکى زۆر گران کردوه "گرنگ کارهکهم سهر بگرێت پاره هیچ گرنگ نهبوه به لامهوه".

 ئهو کهسانهى بونهته قوربانى دهستى ئهم نوشتهیه بهدهست چهندین کێشهو گرفت دهنالێنن، بەتایبەتی کاتێک شتەکە ئاشکرا دەبێت کیشەکە گەورەتر دەبێت.

 ئاڤان تهمهن24 سال، دانیشتوى کهلاره، ژنى مالهوهیه دەلێت لهلایهن خزمێکى نزیکى نوشتهى لێکراوه، بهدهم گریانهوه بۆ ‌هاوڵاتی وتی"ماوهى 7 ساڵه هاوسهرگیریم کردوه، بهردهوام کێشهم ههبوه لهگهل مێردهکهم، ههمیشه دلم تهنگه".

وتی "کچێک داواى خۆشهویستى لهمێردهکهم کردوه، گومان دهکهم ئهو منى لهپێش چاو مێردهکهم خستبێت".

له روى ئاینیشهوه سهردانى ساحیرو فالچیکردن رێگه پێنهدراوه، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکانیک وەکو دوا هیوایەک پەنای بۆ دەبەن ئەگەرچی هیچیشیان دەست ناکەوێت.

ئهحمهد وهرتى، مامۆستاى ئاینیه بۆ هاولآتى وتی "ئهو کهسانهى سهردانى ساحیرهکان دهکهن 40 رۆژ روژ و نوێژیان قبول نیه".

 وتیشی "تهنیا ئهو دوعا رێگهپێدراوه ئەویش تەنها ئەبی خۆت بۆخۆتى بکهى نهک له رێگهى ساحیرو مهلاو فالچیهکانهوه بکرێت".

وتیشی "ئهو کارهى ساحیرهکان دهیکهن فریودانى خهلک و تێکدانى ژیانى خهلکه".

لە چەند مانگی رابردوودا هەریەکە لە بەریوەبەرایەتیەکانی پۆلیسی گەرمیان و سلێمانی دژی ئەو فاڵچی و جادوگەرانە بریاری قورسیاه دەکرد.

پۆلیسی سلیامنی لە نوسراوێکدا داوای لە هاولاتیان کرد کە ههر جێگایهک گومانى ئهو کارانهى لێبکرێت با هاوڵاتیان ئاگاداریان بکەنەوە.

عەلى جهمال، وتهبێژى پۆلیسى گهرمیان، بۆ هاولآتى وتى "تاوهک و ئێستا یهک سکالا هاتۆته لامان بۆ داخستنى شوێنى فالچى و ساحیرهکان".

وتهبێژهکهى پۆلیسى گهرمیان، ئاگادارى خهلک دهکاتهوه لهههر جێگایهک گومان ههبێت بهئاگاداکردنهوهى دهزگاکانى پۆلیس شوێنهکه دادهخرێت.

جگە لە روە یاسایی و ئاینیەکەی کە رێگەپینەدراوە، هاوکات پسپۆرانی دەروونی دەلین نوشتەو جادو هیچ بنەمایەکی زانستی نەو تەنها بۆ هەڵخەلەتاندنی خەلکانی ساویلکەیە.

 سامان سیوهیلی پسپۆڕی دهرونى بۆ هاولآتى وتى "ئهو کهسانهى پهنا بۆئهو حالهته دهبهن له تهنگهژهیهکى توند دهژین و هاوسهنگى دهرونیان لهدهست دهدهن، هیچ واقیعیهک ناگۆرێت بۆ ئهوهى به ئامانجهکهى بگات ههروهها پارهکهشى لهدهست دهدات"

وتیشی "کەسەکە دواى ئهوهش زیاتر ههست به روخان دهکات، بههۆى نهگهشتن بهو ئامانجهى کهسهکه دهیهویست، بۆ چارهسهرکردنى ئهم کێشانهش پێویسته خهلک هۆشیار بکرێتهوهو دامو دهزگاکانى حکومهت بهم کاره ههستن ههر جێگایهک ئهم کارانهى تێدا دهکرێت دابخرێت".

ئەگەرچی جادوگەرو فالجیەکان نەیانتوانی خۆشەویستیەکەی ئازاد بگەڕیننەوە، بەلام تووشی حاڵەتێکی دەرنیشیان کردوە، دوای بەفیرۆدانی پارەیەکی زۆریشی.

ئازاد ههرکاتێک نوشتهکهى سهرى نهدهگرت، جادوگەرو فاڵچیەکانی دەگۆڕی و دهرۆشت بۆلاى جادوگهرێکى تر، بەلام وەکو خۆی وتی "ههر جارهو یهکێکیان به قسه ههڵیان دەخەڵەتاندم".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار