پۆلیسى سلێمانى: دووکه‌سمان ده‌ستگیرکردووه به‌تۆمه‌تى دزینى پاره‌ى سندوقى مزگه‌وت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانی رایگه‌یاند مه‌فره‌زه‌کانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان دوو که‌سیان ده‌ستگیرکردووه به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێکی دزیکردن له‌مزگه‌وتدا.
پۆلیسى سلێمانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى حوزه‌یرانى 2019 له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه "پاش تۆمارکردنی تاوانێکی دزینی پاره‌ی سندوقی مزگه‌وت، مه‌فره‌زه‌کانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان لێکۆڵینه‌وه‌کانیان ده‌ستپێکردو توانیان رۆژی 2019/6/16 دو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌کانی (د. ئـ. ک. و ئـ. ح.) ده‌ستگیربکه‌ن.
پۆلیسى سلێمانىئه‌وه‌شى رونکردۆته‌وه له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌ندن‌و لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار