"سه‌ردانه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى پابه‌ندى بێت به بودجه‌وه به ئیجابى ده‌زانین"
سێ په‌رله‌مانتارى گۆڕان و کۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ى نوێ له‌به‌غدا له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى هاتنه ده‌نگ
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سێ په‌رله‌مانتارى له‌فراکسیۆنه‌کانى گۆڕان و کۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ى نوێ ئاماژه‌یان به‌وه کردووه ئه‌گه‌ر سه‌ردانه‌که‌ى ئه‌مڕۆى نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌غدا ببێته هۆى پابه‌ندبون به یاساى بودجه‌ى 2019ى عێراق و هه‌نگاونان به ئاڕاسته‌ى دروست بۆ چاره‌سه‌رى یه‌کجارى دۆسیه‌ى نه‌وت. ئه‌وا به ئیجابى ده‌زانن.
نێچیرڤان بارزانی، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى حوزیرانى 2019، به‌سه‌رۆکایه‌تى وه‌فدێک، له‌یه‌که‌م گه‌شتیدا دواى ده‌ستبه‌کاربونى وه‌ک سه‌رۆکى هه‌رێم گه‌یشته به‌غداى پایته‌خت و به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمار‌و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران، محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراقدا کۆبوه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى له‌دواى کۆبونه‌وه‌کانى له‌به‌یاننامه‌یه‌کى کورت‌دا له تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک رایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆک وه‌زیران، سه‌رکۆمار و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران کۆبومه‌وه و دوپاتم کرده‌وه که ھه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه سه‌رجه‌م کێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فێدرالى عێراق به‌پێى ده‌ستور چاره‌سه‌ر بکات و له هه‌مو بواره‌کاندا هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى بکه‌ین."
ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵ و سه‌رکه‌وت شه‌مس په‌رله‌مانتارى نه‌وه‌ى نوێ و هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتارى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌کى هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند:"پابه‌ندبون به یاسا چاره‌سه‌رى مه‌له‌فى نه‌وت ده‌کات، نه‌ک رێککه‌وتنى سیاسیى ژێر به‌ژێر!"
ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێن" ئێمه له هه‌فته‌ى رابردودا و له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌کانمان بۆ چاره‌سه‌رى ده‌ستورى و یاسایى کێشه‌کانى نه‌وت له عیراقدا، خاڵێک که جه‌ختمان لێکردۆته‌وه چاره‌سه‌رى مه‌له‌فى نه‌وت و کێشه‌ى موچه و بودجه‌ى هه‌رێمه له‌رێگه‌ى ده‌ستور و یاساکانى عێراق."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان باسکردووه "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هانى هه‌رهه‌وڵێکى دولایه‌نه‌ى هه‌رێم و به‌غداد ئه‌ده‌ین بۆ کۆتایهێنان به کێشه و قه‌یرانه‌کانى نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور و یاسا، به‌لامانه‌وه گرنگه دره‌نگ وه‌ختیش بێت هه‌رێم پابه‌ند بێت به یاسایى موازه‌نه‌ى ۲٠۱۹ ه‌وه."
هاوکات، جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه "سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ به‌غداد ئه‌گه‌ر ببێته هۆى پابه‌ندبون به یاساى بودجه‌ى ۲٠۱۹ و هه‌نگاونانیش به ئاراسته‌ى دروست بۆ چاره‌سه‌رى یه‌کجارى مه‌له‌فى نه‌وت له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور به ئیجابى ده‌زانین، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر بۆ خۆدزینه‌وه بێت له پابه‌ندبون به‌یاساى موازه‌نه و هه‌وڵ بێت به‌ئاراسته‌ى رێکه‌وتنى ژێربه‌ژێرى سیاسیى له‌سه‌ر مه‌له‌فى نه‌وت ئه‌وا کێشه‌کان نه‌ک وه‌ک خۆى ده‌هێڵته‌وه به‌ڵکو قوڵتریان ده‌کاته‌وه."