چیتر ئه‌مریكا چه‌ك به‌ سعودیه‌ نافرۆشێت

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ئەو پڕۆژە بڕیارەی پەسند کرد کە تێدا رێگری لە فڕۆشتنی چەک بە سعوودیە لەلایەن ئەمریکا دەکات، ئه‌وه‌ش دوای كاردسانه‌وه‌كانی كوشتنی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی دێت.

پڕۆژە بڕیارەکە بە ٥٣ دەنگی بەڵێ و بەرامبەر ٤٥ دەنگی نەخێر لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پەسند کرا و ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، سێناتۆرەکانی کۆماری و دیموکراتەکانیش پشتیوانیان لە پەسندکردنی ئەو بڕیارە کرد. 
پێش دەنگدانەکە، ژمارەیەک سێناتۆری ئەمریکا لێدوانیان دا و رایانگەیاند کە پرسی کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی لە نێو کونسوڵخانەی سعوودیە لە شاری ئیستانبوڵ لەبەرچاو دەگیرێ و جەختیشیان لەوە کردەوە کە دەبێ ئیدارەی سعوودیە بە بەرپرسیار بگیرێ لەم بابەتە. 
ترەمپ بەمەبەستی فرۆشتنی ٢٢ چەکی جیاواز بە ئیمارات و سعوودیە دەسەڵاتی دۆخى بەپەلەی لەبەرامبەر کۆنگرێس بەکارھێنا، ئەمەش کاردانەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانیشی لێ کەوتبووەوە. 
لەلایەکی دیکەش پڕۆژە یاسایەکی ھاوشێوە کە لە مانگی نیسان لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکا پەسند کرابوو، ترەمپ دەسەڵاتی ڤیتۆی بەکارھێنا. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار