شێرزاد هەینی ڕۆمانی (پۆستەی شەوی) هودا بەرەکات وەردەگێڕێتە سەر زمانی کوردی

ئەم ڕۆمانە براوەی خاڵاتی پۆکەری عەرەبی ساڵی ٢٠١٩ یە

5 ساڵ لەمەوپێش



ئا: شاخی

لە نوێترین کاریدا نووسەرو وەرگێڕ (شێرزاد هەینی) ڕۆمانی (پۆستەی شەوی) هودا بەرەکات وەردەگێڕێتە سەر زمانی کوردی کە ئەم ڕۆمانە، براوەی خاڵاتی پۆکەری عەرەبی ساڵی ٢٠١٩ یە. وەرگێر دەربارەی کارەکەی بە هاوڵاتی ووت: لە رۆمانی یەکەمی هودا بەرەکات بەناوی "حجر الضحك" خوێنەران لێ رازی دەبن، بە گێڕانەوەی حیکایەتەکان و شێوازی نووسینەکانی سەرسام دەبن. زوو خەڵاتی "جائزة النقد" وەردەگرێت و لەسەر رۆمانی "حارث المياه" خەڵاتی "نجيب محفوظ" نەجیب مەحفوزیشی وەرگرتووە. دوو جار لە فەرەنسا رێزی لێ گیراوە. ساڵی ٢٠٠٢ مەدالیای سوار لە ئەدەب و هونەر و لە ساڵی ٢٠٠٨یش مەدالیای شایستە وەردەگرێت. هودا به‌ره‌كات لە ساڵی ١٩٥٢ لە بەیروت لەدایک بووە و ماوەی زۆرتر لە سی ساڵ لە فەرەنسا دەژیت، رۆمانەکانی وەردەگێڕدرێتە سەر چەندین زمان. هەندێ لە رۆمانەکانی بە قەبارە بچووکن لەوانە "بريد الليل" كه‌ته‌نها ١٢٦ لاپەڕەیه‌. ئەو لە چاو نوسەرەکانی دیكه ‌كه‌ ساڵانە رۆمانی نوێ دەنووسن، کەمتر دەنووسێت. هودا لە نووسیندا شێواز و پێوانەی تایبەتی خۆی هەیە، پابەندی بازاڕ و فرۆشتن نابێت، ئەگەر دەسکەوتیشی هەبێت. ئەو گوتویەتی: دەزگای پەخشی ئاکت سود هانی دەدام زوو نووسینەکانم تەواو بکەم. بەڵام ئەوە ریتمی منە، ناتوانم بیگۆڕم، هاندانی دەزگا و چێژی وەرگێڕان و بازاڕی گەرمیش من ناگۆڕێت. من بەو شێوازە ئاسودەم، ناتوانم بە شێوازی تر کار بکەم، ئەگەر خوێنەرەکانم لەناو رۆمان و نوسەرانی دیكه‌ش لەبیرم بکەن. ئەم ڕۆمانە بەم زوانە لە ناوەندی سارا لە شاری سلیمانی چاپ و بڵاودەبێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار