سه‌فین دزه‌یى زانیارى له‌سه‌ر دامه‌زراندن ئاشکرا ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ران له‌دواى کابینه‌ى نۆیه‌م بۆ په‌سه‌نکردنى میلاکات له بودجه‌ى هه‌رێم له په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند:"به‌هۆى بڕینى بوودجه‌ى هه‌رێم له ساڵى 2014 له‌لایه‌ن به‌غداوه تا ئێستا یاساى بودجه له په‌رله‌مانى کوردستان په‌سه‌ند نه‌کراوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له چوارچێوه‌ى یاساى په‌سه‌ندکراوى بودجه‌دا ژماره‌ى میلاک و دامه‌زراندن په‌سه‌ند ده‌کرێت، له‌و ماوه‌یه‌ش جگه له دامه‌زراندنى ژماره‌یه‌ک ده‌رچووى کۆلێژى پزیشکى و ده‌رمانسازى که زۆر پێویست بوون، دامه‌زراندنى دیکه نه‌بووه.
هاوکات جه‌ختى له‌وه‌کردۆته‌وه له کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌توانێت ئه‌و بڕیاره بدات"میلاکات له چوارچێوه‌ى بودجه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند ده‌کرێت".