به‌رهه‌م ساڵح و نێچیرڤان بارزانى له‌سه‌ر کاندیدى وه‌زیرى داد رێکه‌وتن
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر کاندیدى وه‌زیرى دادى عێراق رێکه‌وتوون که دادوه‌ر (فاروق ئه‌مین)ه.
پێشنیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق کۆبۆته‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوکردنى کابینه وزارییه‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى که تا ئێستا وه‌زاره‌ته‌کانى به‌رگرى و ناوخۆ و داد و په‌روه‌رده به‌به‌تاڵى ماونه‌ته‌وه.
پۆستى وه‌زاره‌تى داد له حکومه‌تى عێراق به پشکى یه‌کێتى دیارى کراوه‌و کاندیده‌که‌ى داوه‌ر فاروق ئه‌مین، کاندیدى وه‌زاره‌تى به‌رگرى نه‌جاح شه‌ممه‌رى له کوتله‌ى سونه‌کان و یاسین یاسرى بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ له کوتله‌ى شیعه‌کان و سه‌فاته تائى بۆ وه‌زاره‌تى په‌ردوه‌رده کاندید کراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کى نزیک له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" بینیم که دوو جار حاکم فاروق هاتووه بۆ کۆشکى سه‌لام له‌به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمارى عێراقکدا گفتوگۆى کردووه‌و رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ براده‌رانى پارتى کراوه بۆ ئه‌و پرسه‌و پێموایه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى گفتوگۆى له‌سه‌ر کراوه‌و یه‌کلاکراوه‌ته‌وه".
هاوکات، دیلان غه‌فور، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" رێکه‌وتن له‌نێوان یه‌کێتى و پارتى له‌سه‌ر کاندیدى وه‌زیرى داد حاکم فاروق کراوه که خه‌ڵکى شارى که‌رکوکه".