ترەمپ ئیمزای لەسەر سەپاندنی چەند سزایەکی نوێ کرد بەسەر ئێراندا

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئیمزای لەسەر سەپاندنی چەند سزایەکی نوێ کرد بەسەر ئێراندا.

ترەمپ لەکاتی ئیمزاکردنی سزاکاندا رایگەیاند، سزا توندەکان عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران بە ئامانج دەگرن.

وتیشی سزا نوێیەکان وەڵامە بۆ خستنە خوارەوەی فڕۆکە چاودێرییەکەی ئەمریکا.

ترەمپ جەختیکردەوە، رێگە بە ئێران نادەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، لەگەڵ ئەوەشدا رایگەیاند کە ئەوان جەنگیان ناوێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار