کەجەکە: ھەڵوێستی کورد لە ھەڵبژاردنی ئەستەنبوڵ بەپێی پێوەری ئۆجەلان بووە

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

ھاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە - KCK) رایگەیاند، ھەڵوێستی ھەدەپە لە ٢٣ی حوزەیراندا، رێگەخۆشکەر بوو بۆ سەرکەوتنی ھێزە دیموکراتییەکان و ڕێککەوتنی دیموکراتی لە ھەڵبژاردنی ئەستەنبوڵدا.

کەجەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "شکستی ھاوپەیمانەتیی ئەکەپە و مەھەپە لە ئەستەنبوڵ ئەنجامی ھەڵمەتی [کۆتایی بە فاشیزم بێنین و تورکیا بەدیموکراتی بکەین]ە کە دوای ٣١ی ئادار/١٠ی خاکەلێوە بەڕێوەچوو. بۆیە ئەوەی سەرکەوت و سەری خست، ھێڵی ڕێبەر ئاپۆیە بۆ بەدیموکراتیکردنی تورکیا لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی دیموکراتی".

وتیشی "ھەڵوێستی گەلی کورد لە ٢٣ی حوزەیران/٢ی پووشپەڕ-یش بەو پێوەرەی ئاپۆ بووە. ڕۆڵی ئاپۆ لە ئیمڕاڵی بۆ پێکھێنانی ئاشتی و چارەسەریی دیموکراتییە لەسەر بنەمای ڕێککەوتن و دانوستانی دیموکراتی. ئەمڕۆش وەک دوێنێ بەردەنگی سەرەکیی چارەسەری دیموکراتیی کێشەی کورد ئاپۆیە".

جەختیشیکردووەتەوە، لەنێوان ئەوان و ئاپۆدا پەیوەستبوونێک ھەیە کە ھێزەکانی شەڕی تایبەت ناتوانن لێی تێبگەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار