براوەکانی 70هەمین فێستیڤاڵی کان

6 ساڵ لەمەوپێش



‌هەرێم جەعفەر

ڕۆژی شەممە فێستیڤاڵی ساڵانەی کان لە فەڕەنسا کۆتایی هات و تیایدا چەندین خەڵاتی جیاواز بەسەر هونەرمەندە براوەکان دابەشکرا.
بەرزترین خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵە بەناوی (Palme d’Or) بەخشرایە دەرهێنەری یابانی، هیرۆکازۆ کۆر ئیدا، بۆ کورتە فیلمی (Shoplifters - دوکاندزەکان). ئەو کورتە فیلمە باس لە ژیانی کوڕ و باوکێک دەکات کە لەسەر شەقامەکان کچێک دەکەنە هاوڕێی خۆیان و کاریان دزیکردنە لە دووکانەکانی شار.
خەڵاتی پلەی دووەم بەناوی (Grand Prix ) بەخشرایە فیلمی (BlackKkKlansman). دەرهێنەری فیلمەکە (Spike Lee)ە لە ساڵی ٢٠١٧ بەرهەم هێندراوە. فیلەمەکە باس لە ژیانی ئەمریکیەکی بەڕەگەز ئەفریقی دەکات کە ئەفسەری پۆلیسە لە شاری کۆلۆرادۆ و کار بۆ نەهێشتنی گروپێکی تووندڕەوی ساڵی حەفتاکانی ئەمریکا دەکات بە ناوی گروپی کو کلۆکس کلان.
خەڵاتی سێیەم بەناوی (Jury Prize) بەخشرایە فیلمی (Capernaum) کە لە دەرهێنەری نادین لاباکیە. نادین خەڵکی لوبنانە و لە فیلمەکەی باس لە ژیانی منداڵێکی هەژار دەکات لە بەیروت کە دایک و باوکی خوشکەکەی بۆ پارە دەدەنە کوڕی خاوەن موڵکەکەیان.
هەروەها خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵەکە بە ناوی (Special Palme d’Or) بەخشرایە فیلمی (The Image Book) کە لەدەرهێنانی ژان لوک گۆداردە خەڵاتە تاکە کەسیەکانیش بەم جۆرەی خوارەوە بوون:
خەڵاتی باشترین دەرهێنەر: پاوێل پاولیکۆوسکی بۆ فیلمی (Cold War)
خەڵاتی باشترین ئەکتەر: مارسێلۆ فۆنتێ لە فیلمی (Dogman)
خەڵاتی باشترین سکرین پلەی: ئالیس ڕۆهڕاوشەر(Happy As Lazzaro) و جەعفەر پەناهی و نادێر سایڤیار(3 Faces)
خەڵاتی باشترین کورتە فیلم : چارلس ویلیامز بۆ فیلمی (All These Creatures)
خەڵاتی کامێرا: لۆکاس دۆنت بۆ فیلمی (Girl)0

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار