ئێران ڕێگه له که‌شتییه‌کى به‌ریتانى ده‌گرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵڵا
ئه‌مڕۆ سێ که‌شتى ئێرانى هه‌وڵیاندا ڕێگه له که‌شتییه‌کى به‌ریتانى بگرن له گه‌رووى هورمز به‌ڵام به‌هۆى ئاگادارکردنه‌وه‌ى که‌شتییه‌کى جه‌نگى به‌ریتانی کشانه‌وه.
ئه‌مڕۆ 11ى ته‌مووزى 2019 ، ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه سێ که‌شتى ئێرانى له گه‌رووى هورمز هه‌وڵیانداوه ڕێگه له که‌شتیه‌کى بازرگانى به‌ریتانى بگرن به‌ڵام به‌هۆى ئاگادارکردنه‌وه‌ى که‌شتیى جه‌نگى "ئێچ ئێم ئێس مۆنترۆس"ه‌وه کشاونه‌ته‌وه.
وته‌بێژێکى حکومه‌تى به‌ریتانى له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند "به‌بێچه‌وانه‌ى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه، سێ که‌شتى ئێرانى هه‌وڵیانداوه ڕێگه به که‌شتى بازرگانى بریتیش هێریته‌ج بگرن له گه‌رووى هورمز، ئێمه نیگه‌رانین به‌م کرداره و به‌رده‌وامین له داوا کردن له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانى بۆ هێورکردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌که له ناوچه‌که‌دا".
هه‌روه‌ها وته‌بێژه‌که وتیشی " که‌شتى مۆنترۆس به‌ناچارى خۆى خستووه‌ته نێوان که‌شتى به‌ریتانى هێریته‌ج و سێ که‌شتى ئێران و ئاگادارکردنه‌وه‌ى داوه به که‌شتییه ئێرانییه‌کان دواتر کشاونه‌ته‌وه".
هاوکات جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌یاننامه‌که‌ى حکومه‌تى به‌ریتانیاى به بێ‌نرخ و بێ به‌ها وه‌سف کرد، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر هێزى ده‌ریایى به‌ریتانى ده‌ستیگرت به‌سه‌ر که‌شتى ئێرانى "گره‌یس وه‌ن" له گه‌رووى جه‌به‌ل تاریق به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى سه‌رپێچى له سزاکانى یه‌کێتى ئه‌وروپا کردووه به گواستنه‌وه‌ى نه‌وت بۆ سوریا.