قوباد تاڵه‌بانى: با هه‌وڵ بده‌ین له‌ئاستى چاوه‌روانى هاوڵاتیاندا بین
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانى له وتارێکدا باسى ره‌وشى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌رک و ئه‌جێنداى کابینه‌ى نۆیه‌م ده‌کات و ده‌ڵێت:" ئه‌مڕۆ رۆژى یه‌کخستنه‌وه‌ى کوردستان و ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ پارتى و گۆڕان، با هه‌وڵ بده‌ین له ئاستى چاوه‌ڕوانى هاووڵاتیاندا بین".
قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌وتارێکدا که له‌رۆژنامه‌ى کوردستانى نوێ بڵاوکراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه" به‌رده‌وامبوونم وه‌ک جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێم به‌رپرسیارێتییه‌کى گه‌وره‌یه، ئه‌رکى داھاتووم به ھاوکارى ته‌واوى کابینه‌ى وه‌زارى ئه‌وه ده‌بێت له‌برى گله‌یى و تلانه‌وه به‌ده‌ست گرفته‌کانه‌وه، سه‌رگه‌رمى چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌کان و ده‌ستپێشخه‌رى و دروستکردنى ھه‌لى کار و گه‌شه‌پێدان بین".
هه‌روه‌ها تاڵه‌بانى ده‌شڵێت:" ئه‌مڕۆ رۆژى یه‌کخستنه‌وه‌ى کوردستان و ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ پارتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، سه‌رده‌مى به‌ھێزکردن و ڕێکخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى نێوان ھه‌رێم و به‌غدایه".
ده‌قى وتارى قوباد تاڵه‌بانی:
جارێکى تر یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان ده‌رفه‌ت و شه‌ره‌فى ئه‌وه‌یان پێدام وه‌ک جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى ھه‌رێم ده‌ستبه‌کاربم و له‌گه‌ڵ چه‌ند ھه‌ڤاڵێکى تر نوێنه‌رایه‌تى یه‌کێتى بکه‌ین له حکومه‌تدا، له‌پێناو ئه‌وه‌ى له چوار ساڵى کابینه‌ى نۆیه‌مدا پڕۆگرام و دیدى یه‌کێتى له کارى حکومه‌ت و خزمه‌تگوزارى و دابینکردنى ژیانێکى شایسته بۆ ھاوڵاتیان شان به‌شانى لایه‌نه به‌شداره‌کانى دیکه به‌رجه‌سته بکه‌ین.
به‌رده‌وامبوونم وه‌ک جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێم به‌رپرسیارێتییه‌کى گه‌وره‌یه له به‌رامبه‌ر خوا‌و خه‌ڵک و حزبه‌که‌شمدا، پێشتریش چوار ساڵى زۆر قورس و پێ له قه‌یرانى سه‌ختمان تێپه‌ڕاند، به باش و خراپییه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا شانم دایه به‌ر ئه‌رکێکى یه‌کجار گران، به‌ڵام من وه‌کو قوباد تیایدا بووم به قوربانى و ڕووبه‌ڕووى ڕه‌خنه‌ى توندى ره‌وا و ناڕه‌واش بوومه‌وه، ئاساییه ڕه‌نگه منیش ھه‌ندێک ھه‌ڵه‌م کردبێت (ئه‌وه‌ى کار نه‌کات، ھه‌ڵه ناکات).
ده‌مه‌وێت لێره‌وه رایبگه‌یه‌نم ئه‌رکى داھاتووم به ھاوکارى ته‌واوى کابینه‌ى وه‌زارى ئه‌وه ده‌بێت کۆتایى ئه‌و قۆناغه پێ له قه‌یرانه که له‌کابینه‌ى رابردوو به‌شێکیمان چاره‌سه‌رکرد، به‌سه‌ره‌تاى قۆناغێکى تازه‌تر ببه‌ستینه‌وه که قۆناغى ده‌ستپێکردنى بووژانه‌وه و خزمه‌تگوزارى بێت، قۆناغێک بێت له‌برى گله‌یى و تلانه‌وه به‌ده‌ست گرفته‌کانه‌وه، سه‌رگه‌رمى چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌کان و ده‌ستپێشخه‌رى و دروستکردنى ھه‌لى کار و گه‌شه‌پێدان بین.
بۆ ئه‌م ئه‌رکه داوا له دڵسۆزانى یه‌کێتى ده‌که‌م پشتى کادره‌کانى خۆیان بگرن. به متمانه‌وه ته‌ماشاى راسپێردراوه‌کانیان بکه‌ن. ھێشتا ده‌ستبه‌کارنه‌بووین، ھێشتا نه‌یاره‌کانمان ده‌ستیان نه‌کردووه به ڕه‌خنه‌ى ڕه‌وا و ناڕه‌وا، به‌ڵام ھه‌ندێک له ھه‌ڤاڵانى خۆمان، ھه‌ندێک راسته‌وخۆ، ھه‌ندێک له پشت په‌یج و ئه‌کاونتى سێبه‌ره‌وه، قه‌ڵه‌مه‌کانیان خستووه‌ته گه‌ڕ، بۆ مه‌رامێک که نه‌ک ھه‌ر ناکۆکه به پره‌نسیپى چه‌پکه‌گوڵه‌که‌ى مام، به‌ڵکو سنوورى ڕه‌خنه و ره‌چاوکردنى گیانى ھه‌ڤاڵێتیش تێده‌په‌ڕێنێت.
ئه‌م دۆخه کاتى ده‌ستبه‌کاربوونمان له کابینه‌ى ھه‌شتم بیر دێنێته‌وه که به‌شێکى ناڕازى له ناو حیزبى خۆمان تووندتر له ئه‌وانه‌ى به ناو ئۆپۆزسیۆن بوون، ره‌خنه‌یان لێ ده‌گرتین و ھه‌موو ھه‌وڵێکى باشیان بێ به‌ھا ده‌کرد. ھه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که چه‌کى دایه ده‌ستى نه‌یاره‌کانمان له دژمان به‌کارى بھێننه‌وه.
تکا له ھه‌ڤاڵانى یه‌کێتى ده‌که‌م، سه‌برتان ھه‌بێت له‌بڕیاردان، ئه‌م ته‌شکیله‌یه نموونه‌یه‌که له کۆکه‌ره‌وه‌ى بارودۆخى ئه‌مڕۆى یه‌کێتی، که ئه‌گه‌ر ھان بدرێت، نه‌ک لێى بدرێت، پشتیوانى لێ بکرێت، نه‌ک ھه‌ڕه‌شه‌ى لێ بکرێت، وا ده‌کات کابینه‌ى نۆ، له ژینگه‌یه‌کى ته‌ندروست ده‌ستبه‌کار بێت. ئه‌مه‌ش زیاتر ھانمان ده‌دات به‌ره‌و یه‌ک ئاڕاسته کار بکه‌ین. ئه‌ویش ئاڕاسته‌ى خزمه‌تى خه‌ڵک و جێبه‌جێکردنى به‌رپرسیاریه نیشتمانى و ئه‌خلاقیه‌کانه.
با لاپه‌ڕه کۆنه‌کان ھه‌ڵنه‌ده‌ینه‌وه، ھه‌موومان ئه‌مڕۆ له ژێر سێبه‌ره‌که‌ى مامین. ده‌ستمان خستۆته ناو ده‌ست بۆ به‌ھێزکردنه‌وه‌ى یه‌کێتى و باشتر خزمه‌تکردنى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان. ئه‌مڕۆ ڕۆژى ئیش و خه‌باته، نه‌ک خۆپه‌رستى و شکاندنى ئه‌وانه‌ى که‌یفمان پێیان نایه. ئه‌مڕۆ رۆژى یه‌کخستنه‌وه‌ى کوردستانه و ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیمانه له‌گه‌ڵ پارتى دیموکراتى کوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، نه‌ک که‌رتکردنى کوردستان و ئاڵۆزترکردنى دۆخى ناو سلێمانى به‌تایبه‌تى و کوردستان به‌گشتی. ئه‌مڕۆ رۆژى ناساندنه‌وه‌ى یه‌کێتییه به خه‌ڵکى خۆمان، ئاشتکردنه‌وه و قوڵکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى یه‌کێتییه به خه‌ڵکه‌وه.
سه‌رده‌مى به‌ھێزکردن و ڕێکخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى نێوان ھه‌رێم و به‌غدایه، به لایه‌نه سیاسییه‌کانى عیراق، به کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تی. ئه‌مڕۆ رۆژێکى نوێیه له‌و مێژووه دوور‌و درێژه پێ له سه‌روه‌رییه‌ى یه‌کێتی.
با ھه‌وڵ بده‌ین له ئاستى چاوه‌ڕوانى ھاوڵاتیان بین، کارێک بکه‌ین که ڕه‌وتى شه‌پۆل و ئاوه‌که به‌ره‌و ئاشى خه‌ڵک و خزمه‌تى ھه‌مووان ئاراسته بکه‌ین، دوور له توڕه‌یى و ھه‌ڵچوونى میزاجى که‌سیی. چونکه من ھه‌میشه بڕوام وابووه سیاسه‌ت به لێبورده‌یى و میھره‌بانى ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش وانه‌یه‌که له مامه‌وه فێرى بووم. بۆیه وه‌رن قه‌ڵه‌مه ژه‌ھراوییه‌کانمان فڕێ بده‌ین. بۆ یه‌کێتى و بۆ سه‌رکه‌وتن، با ھه‌موومان پشتیوان و ھاوکارى پرۆژه‌ى چاکسازى حکومى و خه‌مى خاک و خه‌ڵک بین.