مه‌سرور بارزانی: ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌ده‌ین به به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غداد نه‌ک سه‌ربه‌خۆبوون
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا
مه‌سرور بارزانى له دیدارێکى تایبه‌تدا رایگه‌یاند کاره له یه‌که‌مینه‌کانى توندوتۆڵکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌بێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقى و هه‌وڵى میکانیزمى هاوبه‌ش ده‌ده‌ن نه‌ک سه‌ربه‌خۆبوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى ته‌مووزى 2019، مه‌سرور بارزانى له دیدارێکى تایبه‌ت به ئاژانسى ڕۆیته‌رز رایگه‌یاند "ته‌رکیزى حکومه‌ته‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت چۆن بتوانین په‌یوه‌ندییه‌کى به‌هێز و هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌غداد دروست بکه‌ین و هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ین کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین."
مه‌سرور بارزانى له‌باره‌ى ڕیفراندۆمه‌وه ده‌شڵێت: "ڕیفراندۆم له ڕابردوودا ڕوویدا و گوزارشته له خه‌ونى نه‌ته‌وه‌یه‌کى خۆڕاگر"، ئه‌مه‌شى وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به‌وه‌ى که سه‌ربه‌خۆبوون له حکومه‌ته‌که‌ى ئه‌ودا کارى له‌سه‌ر ناکرێت.
ده‌رباره‌ى ڕێککه‌وتنه‌کانى نێوان به‌غدا و هه‌رێمیش، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم وتی: "به‌ره‌روپێشچوونى باش هه‌یه و ده‌کرێت بارودۆخێک دروست بکه‌ین هه‌ردوولا براوه بین، ئه‌گه‌ر پێکه‌وه کار بکه‌ین ده‌توانین به‌رهه‌مى نه‌وت زیاد بکه‌ین."
مه‌سرور بارزانى جه‌خت له‌وه‌شده‌کاته‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن میکانیزمێکى هاوبه‌شى ئه‌منى دابمه‌زرێنن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقى له ناوچه جێناکۆکه‌کان.