کۆنفڕانسی قامیشلۆ داوای ئیسلامی دیموکراسییانە دەکات

ئاڵدار خه‌لیل: تورکیا ڕێگریی له‌ هەڵماڵینی دەمامکی ڕاسته‌قینه‌ی داعش ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ڕۆژئاوای کوردستان داوای پشتگیریی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ئیدارەی خۆسەری، لەگەڵ قەرەبووکردنەوەی ئێزدییەکان و ڕزگارکردنی عەفرین. هەروەها بەپێویستی دەزانێت کە پێویستە ئیسلامی دیموکراسییانە لە بەرانبەر ئیسلامی ڕادیکاڵ و توندڕەودا جێگیر بکرێت.

کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی قامیشلۆ لە سەر تەوەری دادگاییکردنی تیرۆریستانی داعش بەڕێوەچوو و لەو کۆنفڕانسەدا وتارو پانێلی تایبەت بە بەشداریی کۆمەڵێک یاساناس و کەسایەتیی ناسراوی ناوچەکە بەشدارییان کردبوو و لە ئەنجامدا ئەو کۆنفڕانسە بە دەرکردنی بەیاننامەیێک کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا.

لە بەیاننامەی کۆتاییی کۆنفڕانسەکەدا جەخت کراوەتە سەر هاوکاریی قووڵی نێودەوڵەتی و جیهانی بۆ ڕیشەکێشکردنی داعش لە هەموو ڕەهەندە سەربازی و فەرهەنگی و هزری و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانیەوە.

لە بەیاننامەی کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا ئەوەش هاتووە کە «یەکینەکانی پاراستنی گەل و سوپای سووریای دیموکرات بۆ ڕزگارکردنی هەموو جیهان لە شەڕی داعش گیانفیداییان کردو ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستانیش سەرەڕای ئەو شەڕو نەهامەتییانە توانیی سیستەمێکی ئیداریی نوێ دابمەزرێنێت کە 30 لە سەدی گەلی سووریا لەو سیستەمەدا جێیان بۆتەوە».

لهکۆنفڕانسهکهدا ئاڵدار خهلیل ئهندامی ئهنجومهنی جێبهجێکاری کۆمهڵگای دیموکراتی کوردی سوریا (تەڤدەم) وتی «تورکیا ڕێگریی له ئاشکراکردنی سیمای ڕاستهقینهی داعش لهلایهن ئێمهوه دهکات و بهردهوام ههڕهشه له کورد دهکات».

هەروەها وتی «دهوڵهتی تورکیا عهفرین، جرابلۆس، ئهعزاز و ئیدلبی داگیرکردو هێشتا تیرۆریستان لهو ناوچانهدان».

ئاڵدار خهلیل وتیشی «تا ئهو کاتهی کۆتایی بهداگیرکارییهکانی تورکیا نههاتووه و ئاستهنگێک له بهردهم ههڕهشهکانی تورکیا دروست نهکراوه قسهکردن لهبارهی کۆتاییهێنانی بهتهواوهتی داعش مومکین نییه. دهبێ به باشی بزانن که تورکیا ههڕهشهیەکی گهورهیه».

زیاتر وتیشی «کۆمهڵگای نیودەوڵەتی دهستخۆشی له ئێمه دهکات بهبۆنهی شکستپێهێنانی داعشهوه بهڵام هیچ کارێک بۆ پشتیوانی لهئێمه ئهنجام نادهن. سێ ڕۆژه که لهم کۆنفڕانسهدا لهبارهی زیندانییانی داعش و پاشماوهکانی ئهو گرووپه تیرۆریستییه قسه دهکهین و دهبێ ئهم بابهته بخرێته بهرنامهی کارهوه«.

لە بەیاننامەی کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا کە ئێوارەی دوێنێ بڵاویان کردوە، تێیدا هاتوە «لە دانیشتنەکانی بڕیاردان لە سەر داهاتووی سووریا کورد و ئیدارەی خۆسەر پەراوێز خراون. بۆیە پێویستە دەسەڵاتە نێودەوڵەتیەکان لەو کۆبوونەوە و دانیشتنانەدا کە بڕیار لە سەر چارەنووس و ئایندەی سووریا دەدرێت بەشداری بە ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا بکەن. چونکە بنبڕکردنی داعش و عەقڵییەتی تیرۆر پێویستی بە کۆدەنگیی نیشتمانی هەیە».

هەر لە بەیاننامەی کۆتاییی کۆنفڕانسەکەدا داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کراوە پابەند بێت بەو بڕیارانەی لەبارەی داعشەوە دەدرێت. بەو مەبەستەش پێویستە دادگایەکی دەولی بۆ دادگایی کردنی ئەندامانی داعش و بنەماڵەکانیان لە باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا پێکبهێنرێت. بۆ دامەزراندنی ئەو دادگایەش پێویستە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش پشتیوانیی مادی و لۆجستی بۆ ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا بنێرێت.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە مافی ژنانیش کراوە و زەروورەتی ئاوڕدانەوە لە ڕەهەندە کۆمەڵایەتییەکانی مەسەلەی ژنان بەهەند وەرگیراوە چوونکە داعش تاوانی گەورەی بەرانبەر بە ژنان کردووە.

لەبارەی منداڵانیشەوە نووسراوە هەموو ئەو منداڵانەی لە داعش بەجێ ماون وەکو قوربانیانی شەڕو تیرۆر مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و لە سیستەمێکی پەروەردەی نوێدا جێگایان بۆ بکرێتەوە بەڵکو داهاتوویەکی هێمن و ئارامیان بۆ دابین بکرێت.

هەروەهاش لەبارەی بڕوا ئایینییەکانەوە بەیاننامەکە نوسیویەتی پێویستە ئیسلامی دیموکراسییانە لەبەرانبەر ئیسلامی ڕادیکاڵ و توندڕەودا جێگیر بکرێت و بڕوای ئایینیی ئیسلام بەرجەستە بکرێتەوە.

بەیاننامەکە داوای پاراستنی مافی ئێزدییەکان و قەرەبووکرانەوەی خەڵکی شنگال و هەموو ئێزدییەکان کراوە کە داعش تاوانی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی بەرانبەر بەو پێکهاتە کوردییە کردووە.

لەبارەی عەفرینیشەوە داوای بەهاناوەچوون کراوە و نووسراوە لە عەفرین گروپە تیرۆریستییەکانی داعش و نوسرە سەر بە تورکیا دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە و تورکیا خەریکی گۆڕینی پێکهاتەی ئەو کانتۆنە کوردنشینەیە بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی دەولی بەرپەرچی ئەو هەڵمەتە نەگریسە بداتەوە.

لەکۆتاییدا ڕۆژی 23ی ئازار وەکو ڕۆژی جیهانیی شکستهێنانی داعش دیاری کرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار