مه‌رجه‌عیه‌ته‌ ئایینیه‌کانی عێراق لەقەیرانی ئێراندا بێلایەنن

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەناوبانگترین پیاوانی ئایینیی شیعەی عێراق خۆیان بەدووردەگرن لە ئێران لەقەیرانی هەنوکەیدا لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەوەی داوا لە شوێنکەوتوانیان ناکەن پشتیوانیی کۆماری ئیسلامی بکەن.

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان و پیاوانی تری ئاینی شیعە خۆیان بەدوورگرتووە لە ململانێی نیوان ئێران و ئەمەریکا لەداواکردن لە شوێنکەوتوانیان بۆ پشتیوانیکردنی ئێران لە کێشەی هەنوکەیدا لەگەڵ ئەمریکا، ئاماژەیانکرد بەوەی مهرجهعیهته ئایینیهکانی عێراق سیاسەتی بێلایەنییان دەپارێزن.

شێخ عەللا روبەیعی ئەندامی لیژنەی فریاگوزاری لە نوسینگەی عەلی سیستانی، وتی پێگەی سیستانی کە لە وتارەکانی هەینیدا دەریدەخات، داواکردنی دەستتێوەرنەدانە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکەدا.

روبەیعی بە دیارونای وت سیستانی لە وتارەکانیدا جەختدەکاتەوە لەوەی دەیەوێت عێراق بەدووربێت لە قەیرانە هەرێمییەکان.

عامر بەیاتی وتەبێژی دار ئیفتا، بە دیارونای وت «پێگەی بێلایەنی و لایەندارینەکردن لەلایەن هەردوو مهرجهعیهته ئایینیهکانی شیعەو سوننەوە پەیڕەودەکرێت لەعێراق».

وتیشی «گوتاری میانڕەوی ئایینی رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لەچاکسازیی کۆمەڵایەتی و گۆڕینی بیرۆکەی لادەرانەدا کە بەهیوان وڵاتەکە بخەنە سەر رێگەیەکی سەخت.»

وتیشی ئەو گوتارە میانڕەوەی لەلایەن مهرجهعیهته ئایینیهکانهوه لەخۆگیراوە لە نەجەف و لهلایهن مهرجهعیهتی سوننەشهوه، بەنوێنەرایەتی موفتیی سوننە لە عێراق شێخ مەهدی سومەیدعی، «رێدەگرێت لە مەینەتی بێوێنە لە ئەنجامی جەنگ و ناسەقامگیریی ناوخۆیی».

بەیاتی داوای لە عێراقیەکان کرد شوێن رێنمایی مهرجهعیهته ئایینیهکان بکەون «نەک ئەوانەی دەیانەوێت لاوانی عێراق هەڵبدەنە نێو قوڵایی رووبەڕوبوونەوە بۆ پشتگیریکردن له لایەنە دەرەکیەکان».

غانم عەیفان شرۆڤەکاری ئەمنی ئاماژە بەودەکات مهرجهعیهته ئایینیهکانی عێراق «ژیرانە» مامەڵەدەکەن لەگەڵ بارگرژییەکانی ئێران، بەوەی داوای خۆبەدوورگرتن دەکەن نەک خۆبەدەستەوەدان بۆ حهماسهتی ئایینی کە دەکرێت عێراق ناسەقامگیر بکات.

وتیشی «ههڵوێستی سیاسیی مهرجهعیهته ئایینیه باڵاکانی عێراق هەمیشە لەبهرچاوگرتنی بەرژەوەندی عێراق بووە لەسەروو هەموو شتێکهوه«، ئاماژەیکرد بەوەی ئەمە بەتایبەتی روونە لەوکاتەوەی بارگرژییەکانی ئێران زیادیانکردووە.

هەروەها وتی «مهرجهعیهتی ئایینی لە نەجەف دیدگایەکی ئایینیی تایبەتی هەیە کە واقیعی سیاسی لە وڵاتەکەدا لەبەرچاودەگرێت».

وتیشی پیاوانی ئایینی پێیانوایە عێراق لە مەترسییەکی گەورەدا دەبێت گەر لایەنگربێت لە ناکۆکییە بیانییەکاندا، هەربۆیەش بێلایەنن لە بارگرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێراندا».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار