سوپاى پاسداران هۆشدارى ده‌داته سه‌رکردایه‌تى کورد
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سوپاى پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند، له ناوچه سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، به موشه‌ک و تۆپى قورس بنکه و باره‌گاى ئه‌و گروپانه‌ى بۆردومانکردووه، که به "تیرۆریستی" ناویبردوون، هاوکات هۆشداریشى داوه‌ته هه‌رێمى کوردستان له داڵده‌دانى ئه‌و گروپانه و بۆردومانکردنیان له هه‌ر شوێنێک بن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى ته‌مموزى 2019، سوپاى پاسداران له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه "باره‌گاى گروپه تیرۆریستییه‌کانمان به موشه‌ک و تۆپى قورس له ناوچه سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بۆردومانکردووه".
هه‌روه‌ها سوپاى پاسداران ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو، له هێرشه‌کاندا ژماره‌یه‌کى "زۆر" له ئه‌ندامانى ئه‌و گروپانه کوژراون.
هۆکار بۆردومانه‌کانیشى گێڕاته‌وه بۆ کوژرانى سێ ئه‌ندامى سوپاى پاسداران له نزیک شارى پیرانشارى رۆژهه‌ڵاتى کورستان.
دواى به‌یاننامه‌که‌ى سوپاى پاسداران، ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى ئێران چه‌ند دیمه‌نێکى بۆردومانه‌کانى بڵاوکرده‌وه، که ده‌رده‌که‌وێت چه‌ند ناوچه‌یه‌ک به موشه‌کى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان بۆردومان ده‌کرێت.
سوپاى پاسداران داواشى له دانیشتوانى هه‌رێمى کوردستان کردووه، دوورکه‌ونه‌وه له شوێنى گردبوونه‌وه‌ى ئه‌و گروپه چه‌کدارانه و کاربکه‌ن له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه و ده‌رکردنیان.
هه‌ر له به‌یاننامه‌که‌دا سوپاى پاسداران ڕایگه‌یاندووه: "ئه‌و بۆردومانه چه‌ند ناوچه‌یه‌کى ناو هه‌رێمى کوردستانیشى گرتووه‌ته‌وه، که دواى چه‌ند جارێک ئاگادارکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان هات، به‌وه‌ى پێویسته ڕێگرى بکه‌ن له چالاکى گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌کانى ئێران، که ناوبه‌ناو له ناوچه‌ى سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ناوخۆى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان چالاکى سه‌ربازیى ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
جه‌ختیشیکردووه‌ته‌وه، ئاسایشى و ئارامى ئێران به گشتى و دانیشتوانى ناوچه سنورییه‌کان هێڵى سوره بۆ هێزه چه‌کداره‌کان و سوپاى پاسداران، که موجامه‌له‌ى هیچ که‌سێک ناکات و "تیرۆیستان" له هه‌موو شوێنێک ده‌کاته ئامانج.
له کۆتایى به‌یاننامه‌که‌دا سوپاى پاسداران داواى له هه‌رێمى کوردستان کردووه، هۆشدارییه‌کانى ئێران به هه‌ند وه‌ربگرن و ڕێگه نه‌دات خاکه‌که‌ى بکرێته شوێنى مانه‌وه و ڕاهێنا و چه‌کدارکردنى ئه‌و گروپه چه‌کدارانه.
رۆژى 9ى ته‌موزى 2019 سێ چه‌کدارى سوپاى پاسداران له شارى پیرانشار کوژران.