کوده‌تایه‌کى سه‌ربازى له سودان شکستى هێنا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجوومه‌نى کاتى سه‌ربازیى سوودان هه‌وڵێکى نوێى بۆ ئه‌نجامدانى کوده‌تا پووچه‌ڵکرده‌وه و چوار ئه‌فسه‌رى پله باڵا و 19 ئه‌فسه‌ر و مفه‌وه‌زى دیکه به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیرکراون.
جه‌مال عومه‌ر سه‌رۆکى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى ئه‌نجومه‌نى کاتى سه‌ربازیى سودان له په‌یامێکدا که له ته‌له‌فزیۆنى سوودان بڵاوکرایه‌وه رایگه‌یاند هه‌وڵێکى کوده‌تا شکستى پێهێندراوه که ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌ر و که‌سانى خانه‌نشین له ناو رێکخستنى هه‌واڵگرى و سوپا به نیازبوون ئه‌نجامى بده‌ن.
هه‌روه‌ها وتیشی، چوار ئه‌فسه‌رى پله باڵا و 12 ئه‌فسه‌ر و حه‌وت مفه‌وه‌ز به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیرکراون.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار