هەدەپە: قبوڵناکەین بەهۆی هێرشەکەی هەولێرەوە بکرێینە ئامانج
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت قبوڵی ناکەن لەسەر روداوی کوشتنی دبلۆماتکارێکی تورکی لە هەولێر بکرێنە ئامانج، دوای ئەوەی دژە تیرۆری کوردستان وێنەی کەسێکی بلاوکردەوە کە برای پەرلەمانتارێکی هەدەپەیە.
دژه تیرۆری کوردستان- هەولێر دوێنێ وێنەنەی کەسێکی "داواکراو"ی بڵاوکردەوە بەڵام بە روونی ئاماژەی بەوە نەکردبوو کەسەکە چ "تاوان"ێکی ئەنجامداوەوە و تا چەند پەیوەندی بە روداوی کوشتنی دبلۆماتکارەکەی تورکیاوە هەیە لە هەولێر.
دواتر میدیای تورکی بڵاویان کردەوە کە بەگوێرەی مەزڵوم دا‌غ تەمەن ٢٧ ساڵ، برای دێرسیم دا‌غ ، پەرلەمانتاری هەدەپەیە کە گەنجترین پەرلەمانتاری هەدەپەیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە.
دواتر هاوسەرۆکانی هەدەپە لە راگەیەندراوێکدا دەربارەی رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر وتیان قبوڵناکەن پەرلەمانتارێکیان بە بیانووی ئەو هێرشە و بەهۆی ناوی براکەیەوە بکرێتە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکەدا سزایی تەمەللی و پەروین بوڵدان رایدەگەیێنن "ئێمە هەڵگیرساندنی شەڕ لەو ناوچانەی کە خەڵکی سڤیلی تێدان بەهیچ شێوەیەک قبوڵناکەین، لەلایەن هەر کەسێکەوە ئەنجامدرابێت، هەروەها هێرشی سەر کارمەندانی کۆنسوڵخانە بە تووندی ئیدانە دەکەین".
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "دەبێت ئەو هێرشە ناڕوونە بە زووترین کات روونبکرێتەوەو هیچ گومانێک لەوبارەوە نەمێنێت و ئەنجامدەرانی ئاشکرا بکرێن".
دوێنێ دژه تیرۆری کوردستان- هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند لێكۆڵينه‌وه‌كان لە رووداوه 17ى ته‌مووزی هەلێر بەردەوامە كه بووه هۆى گیان لە دەستدانی سێ کەس.
هەروەها دەڵیت کەسێک بەناوی ناوى مه‌زلوم دا‌غ، تەمەن ٢٧ ساڵ داواکراوە لە لایەن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، بەڵام بە ڕوونی ناڵێت کەسەکە تا چەند پەیوەندی بەو روداوەوە هەیە.
لە راگەیەنراوەکەدا مەزڵوم بە "تاوانبار" ناوی هاتوە و دەڵیت خەڵکی ئامەدی باوکری کوردستانە، بەڵام ناڵێت چ تاوانێکی ئەنجامداوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە بە پێی یاسا هیچ کەسێک نابێت پیی بوترێت "تاوانبار" هەتاوەکە دادگا تاوانەکەی پشت‌راست نەکاتەوە.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
ئاگادارى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه كه لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌رباره‌ى رووداوه تيرۆريستييه‌كه‌ى دوێنێ 17ى ته‌مووز، كه بووه هۆى گیان لە دەستدانی سێ کەس به‌رده‌وامه.
ئه‌و كه‌سه‌ى كه وێنه‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه (ناوى مه‌زلوم دا‌غ)ـه، له‌دايكبووى ساڵى (1992)ـه و خه‌ڵكى شارى دياربه‌كره له توركيا، ناوبراو له‌لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه داواكراوه.
داوا له هاووڵاتيانى خۆشه‌ويست ده‌كه‌ين هه‌ر زانيارييه‌كيان هه‌بێت له‌باره‌ى ئه‌م تاوانباره، به‌زووترين كات ئاگادارى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان بكه‌نه‌وه.