سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵوێستەکەی حكوومه‌تی هه‌رێم یاساییە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پشتگیريی راگه‌یه‌نراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌ی شاری ترابزۆنی توركیا، كه‌ ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری كورد به‌هۆی ئاڵای كوردستانه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر.

رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ تویته‌ری خۆیه‌وه‌ رایگەیاند  "هەڵوێستی حکوومەت لە داکۆکیکردن لە گەشتیارەکان، پاڵپشتی دەستووری و یاسایی هەیە."

ئاڵای کوردستان بە یاسای ژمارە 14ی ساڵی 1999 بەئاڵای فەرمی هەرێمەکەمان ناسراوەو،هیچ دەقێکیش لە دەستوری هەمیشەیی ساڵی 2005دا نیە کە هەرێمەکان لە بوونی ئاڵا بێبەش بکات.

به‌هۆی پۆشینی جلوبه‌رگ كه‌ ئاڵای كوردستانی به‌سه‌ره‌وه‌ بووه‌، ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان له‌ توركیا، رووبه‌ڕووی هێرشی ره‌گه‌زپه‌رستان بوونه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی ناڕه‌زایی ده‌كرد.

ئەمڕۆ تورکیا هه‌ر نۆ گه‌شتیاره‌كه‌ ئازادكرد.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٥‏ أشخاص‏، و‏‏أشخاص يبتسمون‏، و‏‏أشخاص يقفون‏‏‏‏

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار