ئۆردۆغان باج دەخاتە سەر مۆبایلی گەشتیاران
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە بڕیاری ئۆردۆغان هه‌زار و ٥٠٠ لیره لەهەر گەشتیارێک وەردەگیرێت وەکو باجی سه‌ر ئه‌و مۆبایلانه‌ی له کە گەشتیاران لە ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ده‌هێنرێنه توركیا.
باجەکە هەریەکە لە گەشتیاران دەگرێتەوە لەگەڵ هاولاتیانی تورکیا ئەگەر لە دەرەوە مۆبایل بکڕن.
میدیای فەرمی تورکیا بلاویکردەوە "باجی مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و مۆبایلانه‌ی سه‌ردانیكه‌ران و هاوڵاتییان به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن خودی خۆیانه‌وه ده‌یهێننه توركیا، كرایه هه‌زار و ٥٠٠ لیره".
بوپێی میدیای فەرمی تورکیا، به‌و پێیه باجی مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و مۆبایلانه‌ی سه‌ردانیكه‌ران و هاوڵاتییان به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن خودی خۆیانه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ده‌یهێننه توركیا، له ٦١٨ لیره و ٦٠ قوروشه‌وه كرایه هه‌زار و ٥٠٠ لیره، ئەگەر تەنانەت به بێ هیچ ئامانجێكی بازرگانییش مۆبایل هەڵگرن تەنها بۆ بەکارهێنانی خۆیان.
ئه‌و بڕیاره له سبه‌ینێیەوه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه