یەک ملیۆن دینار سزا بڕایەوە بۆ ئەوانەی مامەڵەی ئۆتۆمبێل لەکاتی خۆیدا جێبەجێ ناکەن

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم رایگەیاند بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزای ئەو کەسانە دەدرێت کە ئۆتۆمبێلی نوێ دەکڕن و لە ماوەی 60 رۆژدا ساڵانە و تابلۆ بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان وەرناگرن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی نووسینێکی ناو گرێبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل، هاوڵاتیان سزا دراون، لە لە نوسینەکدا ئاماژە نەکرداوە بەوەی دەبیت لەماوەی دوو مانگدا مامەڵەکانیان رایی بکەن.

هەروەها دەلیت لە گریبەستەکەدا پێویستە بنووسن "ئەبێت لە دوای واژۆکردنی ئەم گرێبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بکرێت بەمەبەستی تۆمارکردن".

لە راگەیندراوەکە هاتووە "ئەگەر لە ماوەی 60 رۆژ ساڵانە و تابلۆ وەرنەگیرێت بە بڕی  یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار