یەكەمین فیستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتی لە سلێمانی سازدەكرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە لەڕۆژی جیهانی شانۆدا لە ڕۆژی 27ی ئازاری 2020دا یەكەمین خولی فیستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتی لەشاری سلێمانی بەڕێوە بچێت.

ئێوارەی 20ی تەموزی 2019 لە سینەما سالم لەشاری سلێمانی، كۆمپانیای مەسیتی فیلم و ناوەندی شانۆی تاڤ، مەراسیمی راگەیاندنی یەكەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانییان سازكرد.

زەریا سامی، دەستەی بەرێوەبردنی مەراسیمەكە راگەیاند "وادەی ئەنجامدانی فێستیڤاڵەكە دەكەوێتەوە سەر ئەوەی تا چەند داواكارییەكان جێبەجێ دەكرێت، چونكە ئەو ھۆڵانەی لەشاری سلێمانیدا ھەیە ھیچیان ستانداری جیھانی نین بۆ ئەنجامدانی فیستیڤاڵێكی جیھانی، بۆیە سەرەتا دەبێت ھۆڵەكانی شانۆ رێك بخەنەوە".

ناوبراو رونیكردەوە "ھەوڵدەدەن فێستیڤاڵەكە لەساڵی ئایندەدا لەرۆژی جیھانی شانۆدا كە دەكاتە 27ی ئازار ساز بكەن و رەنگە ئەم فێستیڤاڵە نەتوانێت سەرجەم خەمەكانی شانۆكاران بڕەوێنێتەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە كاریگەری خۆی دەبێت بۆ بەرەو پێشبردنی بواری شانۆ لەكوردستان".

هەر لە كاتی مەراسیمەدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە چەند هونەرمەند و كەسایەتییەك كە رۆڵیان لەپێشخستنی شانۆدا هەبووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار