سه‌فین دزه‌یی پۆستی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌رگرت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌فین دزه‌یی، له شوێنی فه‌لاح مسته‌فا، له پۆستی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌ستبه‌كاربوو.
فه‌لاح مسته‌فا، له تویتێکدا نووسیویه‌تی "دوای 13 ساڵ له خزمه‌تكردن له فه‌رمانگه‌كه، ئه‌مڕۆ پۆسته‌كه‌م راده‌ستی سه‌فین دزه‌یی كرد".
ماوەی هەفتەیەکە پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاته‌كان، به سه‌رپه‌رشتی شه‌عبان شه‌عبان چالی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیپێكردوە، ئەوەش دوای سوێند خواردنی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م.
تا ئێستا ته‌واوی وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستبه‌كاربوون و بڕیاریشه تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ئاڵوگۆڕی پۆستی ته‌واوی ده‌سته و فه‌رمانگه‌كان كۆتایی بێت.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار