خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بۆ ئازادی رۆژنامەگەریی بە سێ کەسایەتی بەخشرا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بۆ ئازادی رۆژنامەگەری ئێوارەی یەکشەممە بەخشرایە هەریەكە لە لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری هەپەدە و د.چۆمان هەردی، چالاكوان نوسەرو شاعیر و هەروەها فۆتۆگرافەر فەریق هەڵەبجەیی.

 ساڵانە لەلایەن گۆڤاری لڤین و ڕۆژنامەنووسانەوە بە ئامادەبوونی خێزانەکەی یادی تیرۆرکرندنی سۆرانی مامە حەمە دەکرێتەوەو خەڵات دەبەخشریت بەوانەی خزمەتیان بە ئازادی کردوە.

مەراسیمی ئەمساڵ لە باخچەی ماڵی سندی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، ئەوەش لەیادی یازدەهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە.

سەرەتای رێوڕەسمەكە بە پێشكەشكردنی چەند وتەیەك بۆ یادهێنانەوەی تیرۆركردنی ئەو رۆژنامەنوسە دەستی پێكردو دواتر دەستكرا بە دابەشكردنی خەڵاتەكانی سۆرانی مامە حەمە بۆ ئازادی رۆژنامەگەری.

موزەیەن گونەش، هاوسەرۆکی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتی لەیلا گوڤەن خەڵاتەکەی وەرگرت و لەلایەن گەردە مامەحەمە، خوشکی سۆرانی مامەحەمەوە خەڵاتەکەی پێشکەش کرا.

موزەیەن گونەش، لە رێوڕەسمەكەدا دوای وەرگرتنی خەڵاتەكە وتی"لەیلا گوڤەن دەیویست کە ئامادەی مەراسیمەکە بێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی چونەدەرەوەی لێ قەدەغەکرداوە نەیتوانی ئامادەبێت."

وتیشی، لەیلا گوڤەن لە ئامادەوە تا سلێمانی سڵاوی بۆ ئێوە نارد و سوپاسی کردن لە بەرامبەر ئەو خەڵاتە پیرۆزەدا.

سۆران مامە حەمە لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧ لە شاری کەرکوک. لە ٢١ی تەمموزی ٢٠٠٨ لەبەردەم ماڵی خۆیدا کوژرا.

کەیسی سۆرانی مامە حەمە ئێستا بەکراوەیی ماوەتەوە و سەرەڕای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە، و هێشتا تاوانباران دەستگیرنەکراون.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٢‏ شخصان‏، و‏‏أشخاص يجلسون‏‏‏ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏وقوف‏‏‏

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار