مەلا بەختیار: کاک نەوشیروان لە رێگەی حەمە تۆفیقەوە سوپاسی کردم

2019-07-21 19:51:47



هاوڵاتی

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی یەکیتی نیشتیمانی کوردستانەوە رایدەگەیەنێت نەوشیروان مستەفا لە ڕێگەی حەمە تۆفیق رەحیمەوە سوپاسی کردوە لەسەر ئەوەی دژایەتی ئەوەی کردوە هێزێکی پارتی بچنە سەر گردەکە لە ١٧ی شوباتدا.

ئەم وتانەی مەلا بەختیار دوای ئەوە دێت رووبەڕووی رخنە بوویەوە لەسەر نەوشیروان مستەفا لە رووداوەکانی ١٧ شوباتدا کە رایگەیاندبوو ناوبراو رۆژێک دوای ١٧ شوبات لە گردەکە نەماوە.

دەقی رونکردنەوەکەی مەلا بەختیار

هەڵوێستی شادرەوان نەوشیروان، بەرامبەرمان!

لەسەر هاتنی هێزی پارتی بۆ سەر گۆڕان و (هەڵسەنگاندن)ەکەمان رستەیەک لە سیاغی پەرەگرافێک بە دابراوی لە کۆی بابەتەکە، لەسەر شادرەوان نەوشیروان دەرهێنراوە و قسەی لەسەر دەکرێ. وەڵامی ئەوانە نادەمەوە کە هێشتا ساغ نەبونەتەوە لە نێوان ئەم و ئەولا، ئەوانەی مێژووشیان ناناسم، ناتوانم رونکردنەوە لەسەر قسەکانیان بدەم تەنها هێندە دەڵێم:

راستیە مێژووییەکان ، ئەوەی نەزانراویشە بە ماستاوی نوسین، چەواشە ناکرێ، دڵنیام هەموو ڕاستیە مێژووییەکان دەرەکەون، برادەرانی گۆران رووبەرووی کاک (حەمە تۆفیق) دەکەمەوە کە، دوای هاتنی هێزی پارتی، بە ناوی کاک نەوشیروانەوە، پێی نەوتم: سوپاست دەکەین کە یەکەمین کەس بوی، دژی هاتنی هێزەکە بوی، ووتیشی: هەرگیز ئەم هەڵوێستەت ، لەبیر ناکەینەوە. داواش لە برایانی گۆڕان دەکەم، هەقیان بەسەر کێشەکانی ناو یەکێتی نەبێ، ئەوان سەرکەوتووبن و ئێمەش بەردەوام دەبین.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار