چاوش‌ئۆغڵو : پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌نقه‌ره به‌یه‌که‌وه ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر په‌که‌که ئه‌نجام بده‌ن
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا رایگه‌یاند ده‌بێت عێراق له په‌که‌که‌و داعش پاکبکرێته‌وه‌و ده‌شڵێت:" پێویسته به‌غدا، هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره به‌یه‌که‌وه ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر په‌که‌که ئه‌نجام بده‌ن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى ته‌موزى 2019 ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵى تورکى نزیک له حکومه‌تى تورکیا بڵاویکرده‌وه که مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا رایگه‌یاندووه که پێویسته عێراق له په‌که‌که و داعش پاکبکرێته‌وه و وتی: ''دوایین جار وه‌زیرانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و سه‌رۆکى هه‌واڵگریى هاتن. کۆبوونه‌وه‌ى سێ کۆ سێمان ئه‌نجامدا. ئامانجى سه‌ره‌کیمان لێره‌دا واژووکردنى رێککه‌وتنێکى هاریکارى ئه‌منییه. پێش سه‌ردانه‌که‌ى به‌ڕێز سه‌رکۆمارمان بۆ عێراق که ئه‌مساڵ ئه‌نجامى ده‌دات ده‌مانه‌وه‌ت بگه‌ینه کۆتایى ئه‌وه. له قۆناغى داهاتوودا ئێمه‌ش سه‌ردانمان ده‌بێت بۆ عێراق''.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ده‌شڵێت:"پێویسته به‌غدا، هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره به‌یه‌که‌وه ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر په‌که‌که ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکردۆته‌وه که ده‌ڵێت لێره پشتیوانى پێشکه‌ش ده‌که‌ن، به‌ڵام له بابه‌ته‌کانى به‌شکردنى هه‌واڵگریى و بابه‌ته‌کانى دیکه‌دا که‌موکوڕى هه‌یه و دوایین جار شه‌هیدێکیاندا" بینیمان که دواى سلێمانى په‌که‌که به‌ئاسانى چووه هه‌ولێره‌وه، له‌به‌رئه‌وه رێوشوێن هه‌یه پێویسته بگیرێنه به‌ر، دروستترین رێوشوێن ته‌واو پاککردنه‌وه‌ى عێراقه له په‌که‌که".