فراکسیۆنى پارتى دانیشتنى په‌رله‌مانى به‌جێهێشت
"فراکسیۆنه کوردییه‌کانى دیکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان له که‌رکوک بکرێت ته‌نها پارتى نه‌بێت"
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق ئاشکراى ده‌کات فراکسیۆنى یه‌کێتى دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراقى به‌جێهێشتووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین له که‌رکوک هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان ئه‌نجام بدرێت.
به‌ختیار شاوه‌یس، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق به‌رده‌وامه تا ئێستا بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌ن له پارێزگاى که‌رکوک، به‌ڵام فراکسیۆنى پارتى دانیشتنه‌که‌یان به‌جێهێشت".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که فراکسیۆنى پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له که‌رکوک ئه‌نجام بدرێت، وتیشى" فراکسیۆنه‌کانى دیکه‌ى کورد له‌په‌رله‌مان ماونه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان که‌رکوک به‌شداربێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا".
دوانیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ له‌په‌رله‌مانى عێراق کۆبونه‌وه بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان ده‌ستى پێکردووه‌و تا ئێستا به‌رده‌وامه‌و ته‌نها که‌رکوک یه‌کلاینه‌کراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان که بریاره له 1ى نیسانى 2020 ئه‌نجام بدرێت.