به‌ریتانیا: کوردێک له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ى ڤیدیۆى سێکسى سزادرا
5 ساڵ لەمەوپێش
ئا: کاوه ڕه‌ش، به‌ریتانیا
به‌شێک لهڕاگهیاندنهکانى به‌ریتانیا بڵاویانکردۆته‌وه کوردێکى ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ به‌ناوى (ک.س)، ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى ڕابردوو، ٢٦ مانگ سزاى زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، به‌هۆى داونلۆدو بڵاوکردنه‌وه‌ى ڤیدیۆیه‌کى سێکسى.
هه‌روه‌ها ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى که بڵاویکردۆته‌وه له‌سه‌ر مۆبایله‌که‌ى که گرته‌یه‌کى سێکسى تێدا بوه‌و تێیدا ده‌ستدرێژی‌و لاقه‌ى کچێکى منداڵ کراوه سێ خوله‌ک بووه ، دواتریش بڵاویکردوه‌ته‌وه له‌ڕێگاى نامه‌ى واتس ئه‌په‌وه و بۆ چوار هاوڕێى دیکه‌ى خۆى ناردوه.
ئه‌گه‌رچى ئه‌و سزادراوه کورده، نکۆڵى ده‌کات له‌و تاوانه‌ى خراوه‌ته پاڵی، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنه‌کان ئه‌ویان وه‌ک که‌سێکى منداڵباز (paedophile) ناساندوه.
تاوانبار ده‌ڵێت "ئه‌و له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکى ده‌مامکداره‌وه ڕفێندراوه‌و له‌شوێنێک ئه‌ویان سهرخۆشو مه‌ست کردوه‌و ئاگادار نه‌بووه که‌چى ڕویداوه، به‌ڵکو ئه‌و که‌سانه‌ى ئه‌ویان ڕفاندوه، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى ده‌ستدرێژى کردنه سه‌ر مندڵه‌که‌یان، داونلۆدى ناو مۆبایله‌که‌ى کردوه".
له‌به‌رامبه‌ردا فه‌رمانبه‌رى لێکۆڵه‌ره‌وه، بڕوا به‌و چیرۆکه ناکات و ده‌ڵێ "ئه‌وه ته‌نها بۆ شاردنه‌وه‌ى تاوانه‌که‌یه".
فه‌رمانبه‌ر Julian Jones له‌داواکارى گشتى له‌دادگاى باڵاى شارى هۆڵ له‌کاتى دادگایى کردندا به دادوه‌رى ڕاگه‌یاند "له‌ڕاستیدا ئه‌وان له‌ڕێگاى هه‌ژمارى تایبه‌تى فهیسوکى تاوانباره‌وه، فه‌یسبوک هه‌واڵى داوه که ئه‌و هه‌ژماره کارێکى ڕێپێنهدراوو نایاسایى ده‌کات، ئه‌وانیش له‌و ڕێگایه‌وه شوێن پێ و ناونیشانى تاوانباریان دۆزیوه‌ته‌وه‌و چونه‌ته به‌رده‌رگاى تاوانبار".
هه‌رچه‌نده تاوانبار ده‌ڵێ "له‌لایه‌ن پێنج که‌سه‌وه ڕفێندراوه‌و ته‌له‌فۆنه‌که‌یان لێستاندوهو دواتر داویانه‌ته‌وه"، به‌ڵام پۆلیس ده‌ڵێ "له‌ڕێگاى IP ئینته‌رنێتى ماڵه‌که‌یه‌وه، ناونیشانی
خۆى بوه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ست بوه به‌و تهلهفۆنهشهوه که ئه‌و خاوه‌نى بوه تێیدا گرته‌ى لاقه کردنه‌که داونلۆدو بڵاو کراوه‌ته‌وه".
ئه‌و که بۆ چوار که‌سى دیکه‌ى ناردوه، له‌نێویاندا ئافرتێک که له‌شارى وارشۆى پایته‌ختى پۆڵه‌ندا نیشته‌جێیه.
ئه‌فسه‌رى پۆلیس له‌ناوچه‌ى Humberside ده‌ڵێ "سه‌ربارى ئه‌و تاوانه دواى لێکۆڵینه‌وه ده‌رکه‌وتوه که تاوانبار هه‌ر له‌ڕێگاى ئینته‌رنێته‌وه گه‌ڕاوه بۆ چه‌ندین ڤیدیۆ‌و وێنه‌ى منداڵان که گۆگلى کردون، وه‌ک کچانى لاسار له‌مه‌کته‌ب و کچانى ڕ‌وتى ناو پاسى مه‌کته‌ب، چه‌ند وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ى دیکه‌ى کچانى هه‌رزه‌کارى به‌کارهێناوه له‌کاتى گه‌ڕان له‌سه‌ر ئینته‌رنێتت".
له‌کاتى به‌ندکردنى ئه‌و بۆ ٢٦ مانگ، دادوه‌ر Paul Watson پێی‌گوت "تۆ تاوانێکى جدى و ترسناکت ئه‌نجام داوه له‌ڕێى دابه‌زاندن و بڵاو کردنه‌وه‌ى وێنه‌و ڤیدیۆى منداڵان ئه‌مه‌ش وام لێده‌کات که ڕاسته‌خۆ بتخه‌مه زیندانه‌وه".
سه‌ربارى ئه‌وه‌ش، له‌گه‌ڵیدا ناوى (ک. س)، ؛ه به‌بنه‌چه کوردى باشوره، ده‌خرێته ناو لیستى تاوانه سێکسیه‌کانه‌وه، بۆ ماوه‌ى ده ساڵى داهاتوو.