هێزه‌کانى رزگارى عفرین: 72 چه‌کدارى سه‌ربازى تورکیا کوژراون
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى ڕزگاریى عه‌فرین ئامارى چالاکییه‌کانى ١٠ ڕۆژى ڕابردوویان له عه‌فرین بڵاوکرده‌وه، به‌پێى ئاماره‌که‌ش له‌و ١٠ ڕۆژه‌دا ٧٢ سه‌ربازى تورکیا و چه‌کداره ئیسلامیه‌کانى نزیک له‌و وڵاته کوژراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ئابى 2019 هێزه‌کانى ڕزگاریى عه‌فرین ئامارى چالاکییه‌کانى ١٠ ڕۆژى ڕابردووى هێزه‌کانیان له عه‌فرین و ده‌وروبه‌رى بڵاوکرده‌وه و به‌پێى ئاماره‌که، له ١٠ ڕۆژى ڕابردوودا "هێزه‌کانى ڕزگاریى عه‌فرین ١٤ چالاکییان دژ به سوپاى تورک و چه‌کداره‌کانى نزیک له‌ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامداوه، که حه‌وتیان شه‌ڕى ده‌سته‌ویه‌خه بوون".
هه‌ر به‌پێى ئاماره‌که، له‌و ماوه‌یه‌دا سوپاى تورکیا نۆ هێرشیان به چه‌کى قورس و هێرشێکیشیان به فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وان ئه‌نجامداوه.
هێزه‌کانى ڕزگاریى عه‌فرین ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، که له ماوه‌ى ١٠ ڕۆژى ڕابردوودا "به‌هۆى پێکدادانه‌کانه‌وه ١٠ سه‌ربازى تورک و ٦٢ چه‌کدارى سه‌ر به ده‌وڵه‌تى تورک له عه‌فرین کوژراون و ١٩ سه‌رباز و چه‌کدارى ئیسلامى نزیک له ئه‌نقه‌ره برینداربوون".
هێزه‌کانى ڕزگاریى عه‌فرین "تکێشکاندنى تانکێک، ٢ چه‌کى قورس، ٤ ئۆتۆمبێل، ٢ ماتۆڕ و ١ ئۆتۆمبێلێکى کار"یان ڕاگه‌یاندووه، هاوکات ده‌ستیشیان به‌سه‌ر "٩ چه‌کى جۆرى ئه‌ى که‌ى – ٤٧، ٢ چه‌کى جۆرى (PKM)، ١ چه‌کى جۆرى (B-7)، ١ چه‌کى قه‌ناس، ١ دووربینى شه‌و، ١ دووربینى له‌یزه‌ر، ٢٠ مه‌خزه‌نى (AK-47)، ٦ ڕه‌خت، ژماره‌یه‌کى زۆر گولـله‌ى (PKM)، ٢ مۆبایل، ٤ مووشه‌کى چه‌کى (B-7) و کۆڵه‌پشتێکى چه‌کى (B-7)، ٢ جانتاى سه‌ربازى و ژماره‌یه‌کى زۆر به‌ڵگه و ناسنامه‌دا" گرتووه.
هێزه‌کانى ڕزگاریى عه‌فرین شه‌هیدبوونى هاوڕێیه‌کیشیان له‌و قۆناغه‌دا ڕاگه‌یاندووه، که له کاتى شه‌ڕدا شه‌هید بووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شکردووه، که له ٩ى ئابدا له ئه‌نجامى تۆپبارانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک بۆ سه‌ر ناوچه مه‌ده‌نییه‌کان، له گوندى سۆخانه‌کێى سه‌ر به شێراوا پێنج که‌سى ئه‌ندامى یه‌ک بنه‌ماڵه برینداربوون.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه" به چالاکى و به‌رخۆدانى هێزه‌کانمان له دژى ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر و چه‌ته‌کانى و ئه‌و گرووپه چه‌تانه‌ى له عه‌فریندا له دژى گه‌له‌که‌مان هه‌موو جۆره هێرشێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌موو شێوازێک بۆ له‌ناوبردنى هه‌موو به‌ها و دیمۆگرافیاى گه‌له‌که‌مان ده‌گرنه‌به‌ر، گورزى قورسیان به‌رده‌که‌وێت".
ئه‌وه‌ش رونکراوه‌ته‌وه:" یه‌کگرتنى گه‌له وڵاتپارێزه‌که‌مان و گه‌نجه‌کانمان، که ئه‌مڕۆ له ده‌وربه‌رى به‌رخۆدانه‌که‌ماندا پێکێده‌هێنن، بووه‌ته هۆى ئه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ڕه‌که‌مان له دژى داگیرکه‌رى بگۆڕین بۆ ئه‌نجامدانى چالاکیى کاریگه‌ر".