هاتوچۆی گەرمیان"تونێلی دەربەندیخان گرفتی هاتوچۆی هەیەو بەرگەی ئەو قورساییە زۆرە ناگرێت کە لە سەریەتی
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا ئەوە رووندەکاتەوە" رێگای نێو تونێلی دەربەندیخان گرفتی هاتوچۆی هەیەو بەرگەی ئەو قورساییە زۆرە ناگرێت کە لە سەریەتی و پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە. هاوکات ئاماژە بەوە دەکات:ئەو وێنانەی تونێلەکە کە لە چەند رۆژی ڕابردودا بڵاوکراونەتەوە هی ئێستا نین و کۆنن.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند وێنەیەکی نێو تونێلی دەربەندیخان بڵاوکرایەوە کە پڕ لە چاڵ و چۆڵی بوون و ئەوەش ترسی لای شۆفێران دروستکرد.
هاوکات بڕیاری نۆژەنکردنەوەی دراو بڕی ٩٧ ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کرا. هەمان کات شاسوار عەبدولواحید: سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئامادەیی خۆی بۆ نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە دەربڕی.
لە بەشێکی تری راگەیەنراەکەی هاتوچۆی گەرمیانداهاتووە" چارەسەرەکانی ڕابردوو تەنها عیلاجێکی کاتی و بۆ چەند مانگێک بووە.بۆیە لە ئێستادا پرۆژەکەمان جوڵاندووە بۆئەوەی بە زووترین کات بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە".