مه‌رجی بێده‌نگبوون بۆ مه‌لا هه‌ڵۆ داده‌نرێت
وه‌زیرى رۆشنبیرى: پشتگیریى هونه‌رمه‌ندان ده‌که‌ین له‌و کارانه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن
5 ساڵ لەمەوپێش
ماردین، ئارا
له‌ماوه‌ى رابردوودا هونه‌رمه‌ند ماریا هه‌ورامى کلیپێکى بڵاوکرده‌وه‌و مامۆستایه‌کى ئاینى ره‌خنه‌ى توندى لێگرت و کاردانه‌وه‌ى دروستکردو دواتر ئه‌و مامۆستا ئاینییه داواى لێبوردنى کرد، وه‌زیرى رۆشنبیرى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:» پشتگیرى له‌هونه‌رمه‌ندان ده‌که‌ین».
جەمیل هەورامی، خاڵی ماریا بۆ هاوڵاتى جەختی لەوە کردەوە کەنابێت ماریا ببێتە قوربانی‌و وتی: پێویستە ئه‌و بابه‌ته کۆتایى پێبهێنرێت، به‌ڵام نه‌بێته هۆکارى ئه‌وه‌ى که ئه‌و مامۆستا ئاینییه به‌هۆى بێده‌نگیى ئێمه‌وه په‌لامارى قاچى که‌سێکى تر بدات.
هە‌ر دوێنێ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه له‌سه‌ر ره‌خنه‌کانى مامۆستا (هه‌ڵۆ حه‌مه ره‌شید) که ره‌خنه‌ى توندى له‌ماریا هه‌ورامى گرتبوو.
وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى له‌ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ده‌ڵێت:» ئه‌وه‌ى جێگه‌ى هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌رکردن و تێڕامانه‌و مایه‌ى نیگه‌رانیه قسه پێ ووتن و ناوزڕاندنى ئه‌و خاتوونه بوو له‌لایه‌ن مامۆستایه‌کى ئاینییه‌وه، به‌زمانێک که له‌که‌سێکى ئاسایى و هەرزه‌کارێک ناوه‌شێته‌وه، نه‌ک مامۆستایه‌کى ئاینى که له‌سه‌ر مینبه‌رى مزگه‌وتدا وتار له‌باره‌ى ره‌وشت به‌رزى بڵێته‌وه«.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکردۆته‌وه خودى گۆرانیه‌که هیچ وشه‌و وێنه‌یه‌کى تێدا نه‌بوه‌و نییه که‌ناکۆک بێت به‌که‌لتورى گۆرانى کورده‌واری»، بۆیه ئێمه له‌وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان به‌ئه‌رکى سه‌رشانى خۆمانى ده‌زانین که پاڵپشت و داکۆکیکارى هونه‌رمه‌ندان و زامنى پاراستنى مافه‌کانیان بین له‌چوارچێوه‌ى یاساکان، هە‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه پشتگیرى ته‌واوى هونه‌رمه‌ند ماریا هە‌ورامى و ته‌واوى هونه‌رمه‌ندان دووپات ده‌که‌ینه‌وه«.
حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید، وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت »ئێمه پشتگیرى کاره‌کانى هونه‌رمه‌ندان ده‌که‌ین، ئه‌و رونکردنه‌وه‌یه‌ى بڵاوکراوه‌ته‌وه بۆچونى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرییه«.
ماریا هه‌ورامى له‌ئه‌کاونتى ئینستاگرامى خۆى نوسیویه‌تى »ئێمه هه‌ر خه‌ریکى ئه‌وه‌ین ریکۆرد ئه‌شکێنین و ئێوه‌ش هه‌ر خه‌ریکى قسه‌کردن بن به‌ئێمه له‌ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا دوو ملیۆن بینه‌ر ریکۆردێکى نوێیه«، که به‌مه‌به‌ستى کلیپه‌که‌یه‌تى به‌ناوى »دڵه‌که‌م».
هاوڵاتى دووجار په‌یوه‌ندى به‌هونه‌رمه‌ند ماریا هه‌ورامیه‌وه کرد، به‌ڵام ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌نایه‌وێت له‌ئێستادا قسه‌ى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بکات.
خاڵى ماریا هه‌ورامى له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ى له‌سه‌ر خوشکه‌زاکه‌ى ده‌کرێت جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که‌پێویسته وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و ئه‌وقاف بێنه خه‌ت بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشانه.
جه‌میل هه‌ورامى، که‌سایه‌تى دیارى ناوچه‌ى شاره‌زوور، خاڵى ماریا هه‌ورامى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت »ماریا هونه‌رمه‌ندێکه‌و ته‌مه‌نێکى هه‌یه، بۆیه ڕه‌ئى خۆیه‌تى و من ناتوانم بڵێم وازبهێنه یان وازمه‌هێنه له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ى به‌رانبه‌رى کراوه، به‌ڵام بۆچونى تایبه‌تى من ئه‌وه‌یه ئه‌م قسه‌و قسه‌ڵۆکه‌ى ئێستاى فه‌یسبوک باش نیه و له‌برى ئه‌وه بڕۆن داهێنانى باش و شتى ئاشته‌وایى باش بڵاوبکه‌نه‌وه نه‌ک له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندێک قسه بکه‌ن».
هه‌روه‌ها وتیشى» راسته مامۆستاکه داواى لیبوردنى له ماریا کردووه، خه‌ڵکى تر که‌ده‌ڵێت (...) هه‌ورامى، هه‌موو هه‌ورامییه‌ک ده‌توانێت نیگه‌ران بێت و ناکرێت ئه‌وه بوترێت به هه‌موویانى وتووه«.
جه‌میل هه‌ورامى، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد که ناکرێت کۆمه‌ڵگه دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا نیوه‌ى لایه‌نگرى ماریا بێت و ئه‌وه‌ى تر‌ى لایه‌نگیرى ئه‌و مامۆستایه بێت،» ئه‌و کچه کچێکى کورده‌و جلى کوردى پۆشیوه‌و هیچ شتێکى نه‌بووه که‌دژى ئاین و ئیسلام بێت و ته‌نیا له‌سه‌ر جاده گۆرانیه‌کى وتووه«.
خاڵى ماریا ئه‌وه‌ش ده‌پرسێت که بۆچى ماریا ببێته قوربانى، بۆیه به‌پێویستى داده‌نێت ئه‌و بابه‌ته کۆتایى پێبهێنرێت، «به‌ڵام نه‌بێته هۆکارى ئه‌وه‌ى که ئه‌و مامۆستا ئاینییه به‌هۆى بێده‌نگى ئێمه‌وه په‌لامارى قاچى که‌سێکى تر بدات».
هاوڵاتى، چه‌ند جارێک په‌یوه‌ندى به‌مامۆستاى ئاینى (هه‌ڵۆ حه‌مه ره‌شید)ه‌وه کرد، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌کانى نه‌دایه‌وه.