وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم سزاى قه‌رزاره‌کان ده‌دات

2019-08-19 18:36:38



هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند، گه‌شت له‌و که‌سانه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێت که‌ بڕێکى زۆر قه‌رزارى حکومه‌تن.

به‌پێى نووسراوێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى باجه‌کانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى دارایی،  که‌ ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى باجى ده‌رامه‌ت، باجى کۆمپانیاکان و گه‌وره‌ باجده‌ران کراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، "به‌گوێره‌ى فه‌رمانێکى وه‌زاریى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، گه‌شت له‌و که‌سانه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێت، که‌ باجێکى زۆر قه‌رزدارن".

هاوکات، جه‌ختله‌وه‌ کراوه‌ته‌وه‌ که‌ ڕێکارى یاسایى ده‌گیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى قه‌رزدارى باجن.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار