ڕاوێژکارێکى پێشووى کۆشکى سپی: تره‌مپ له پێشبڕکێى هه‌ڵبژاردنى ٢٠٢٠ ده‌کشێته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا
ڕاوێژکارێکى باڵاى پێشووى تره‌مپ ڕایده‌گه‌ینێت سه‌رۆکى ئه‌مریکا له هه‌ڵبژاردنى ٢٠٢٠ ده‌کشێته‌وه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى شه‌رمه‌زارى دۆڕان له‌خۆی.
ئه‌نتۆنى سکاراموکی، به‌ڕێوبه‌رى پێشووى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆشکى سپى له چاوپێکه‌وتنێکیدا بۆ پێگه‌ى "ڤانیتى فێر"ى ئه‌مریکى ده‌ڵێت:"ئه‌و (تره‌مپ) له پێشبڕکێى هه‌ڵبژاردن ده‌کشێته‌وه له مارسدا،چونکه ئه‌وکات بۆى ده‌رده‌که‌وێت بردنه‌وه‌ى مه‌حاڵه".
هه‌روه‌ها سکاراموکى ده‌شڵێت: "ئه‌و سه‌یرى راپرسییه و ژماره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات و بۆى ده‌رده‌که‌وێت که ناتوانێت به‌رگه‌ى ئه‌و شه‌رمه‌زارییه بگرێت".
له پێشتریشدا سکاراموکى هێرشى تووندى کردوه‌ته سه‌ر تره‌مپ و باسى ئه‌وه‌ى کردووه دژى گه‌لى ئه‌مریکا ده‌وه‌ستێته‌وه و سه‌رۆکى ئه‌مریکاى به کاره‌ساتى (چه‌رنۆبڵ) وه‌سف کردووه که مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه قه‌یرانێکى گه‌وره دروست ده‌کات بۆ ئه‌مریکا.
هاوکات دۆناڵد تره‌مپ له وه‌ڵامى سکاراموکیدا ده‌ڵێت:"که‌س ناوى ئه‌م گه‌مژه‌یه‌ى نه‌ده‌زانى هه‌تا منى ناسی، ئه‌و ته‌نها ١١ ڕۆژ له پۆسته‌که‌یدا مایه‌وه!"
ساڵى ٢٠١٧ سکاراموکى وه‌ک به‌ڕێوبه‌رى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆشکى سپى ده‌ستبه‌کاربو ته‌نها بۆ ماوه‌ى ١١ ڕۆژ و دواتر له کاره‌که‌ى دورخرایه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ به که‌سێکى "بێ‌توانا" وه‌سفى کردووه له به‌ڕێوبردنى ئه‌رکه‌که‌یدا له کۆشکى سپى و وتویه‌تى "ئاماده‌یه هه‌موو شتێک بکات بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه کۆشکى سپی".
سکاراموکى له وته‌کانیدا به ته‌نها نییه و چه‌ندین که‌سایه‌تى تر دژى تره‌مپ وه‌ستاونه‌ته‌وه به‌تایبه‌تى دیموکراته‌کان که ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌هۆى سیاسه‌ته‌کانییه‌وه سستى ئابورى دروست ببێت چونکه باس له‌وه ده‌کرێت له‌ژێر سه‌رکردایه‌تى تره‌مپدا قه‌رزه‌کانى ئه‌مریکا زۆر زیادى کردووه و بڕیاره نابه‌رپرسییه‌کانى له سه‌پاندنى سزا و گومرگ له‌سه‌ر که‌لوپه‌لى وڵاتان ببێته هۆى داڕووخانى ئابوورى به‌ڵام تره‌مپ به پێچه‌وانه‌وه باس له‌وه ده‌کات که "هیچ سستییه‌کى ئابورى به‌دى ناکات چونکه ئێمه ئابوریه‌که‌مان زۆر له باشیدایه و به‌کاربه‌ره‌کانمان ده‌وڵه‌مه‌ندن بۆیه تووشى سستى ئابورى نابینیه‌وه به‌ڵکو ئیستا جیهان له قه‌یرانى ئابوریدایه".
بڕیاره ٣ى تشرینى دووه‌مى ٢٠٢٠ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا ئه‌نجام بدرێت که ٢٥ که‌سایه‌تى دیار و به‌رپرسى ئه‌مریکى ناویان تۆمارکردووه بۆ پێشبڕکێکه.
له‌و ٢٥ کاندیده ٢٣ که‌سیان سه‌ر به دیموکراته‌کانن که دیارتینیان (جۆ بایدن) و (مایکڵ بینێت)ن و کاندیدى کۆماریه‌کانیش (دۆناڵد تره‌مپ) و (بیڵ وێلد)ن.