پۆلیسى تورکیا هێرشى کرده سه‌ر په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پۆلیسى تورکیا که‌مێک پێش ئێستا له ئامه‌دى باکورى کوردستان ھێرشیکرده سه‌ر په‌رله‌مانتارانى پارتى دیموکراتى گه‌لان
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 20ى ئابى 2019 سه‌زاى ته‌مه‌للی، ھاوسه‌رۆکى ھه‌ده‌په و ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په وه‌ک ناڕه‌زایى ده‌ربڕینى دژى بڕیارى دورخستنه‌وه‌ى هاوسه‌رۆکانى شاره‌وانى ئامه‌د و وان و مێردین له شارى ئامه‌د گردبونه‌وه.
دواتر پۆلیسى تورکیا گه‌مارۆى په‌رله‌مانتاران و لایه‌نگرانى هه‌ده‌په‌یدا و به‌هۆیه‌وه ئاڵۆزى له نێوان چه‌ند لایه‌نگرێکى هه‌ده‌په و پۆلیسى تورکیا رویدا.
دوێنێ دووشه‌مه به‌بریارى وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا هاوسه‌رۆکى شاره‌وانیه‌کانى ئامه‌د و وان ماردین له باکورى کوردستان له کاره‌کانیان دورخرانه‌وه و ده‌ستبه‌جێ له شوێنیان که‌سانى دیکه دانران.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار