وته‌بێژى کۆمه‌ڵی ئیسلامی: له‌گه‌ڵ پارتى هاوڕاین بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانمان
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان هه‌نگاو بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانیان ده‌نێن، دواى کۆبوونه‌وه‌که‌ى نێوان مه‌سعود بارزانى و عه‌لى باپیر که له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژى کۆمه‌ڵى ئیسلامى، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «ئه‌و سه‌ردانه له چوارچێوه‌ى ئه‌وه‌دابوو سیاسه‌تى ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانه له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌کان، ئه‌و سه‌ردانه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه بۆ باشترکردنى په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌کانى نێوان پارتى و کۆمه‌ڵ».
له‌باره‌ى کاریگه‌ریى سه‌ردانه‌که له‌سه‌ر ئاسایی بوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى پارتى و کۆمه‌ڵ، رێبوار حه‌مه‌د وتیشى «بێگومان ڕامان وایه که‌کاریگه‌رى ده‌بێت، له‌سه‌ر باشترکردنى په‌یوه‌ندیه‌کان و هاوڕایى هه‌بوو له‌نێوان هه‌ردولا بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کان».
ڕێبوار حه‌مه‌د جه‌ختیکرده‌وه، هه‌ڵوێسته‌کانى پێشوویان وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه که په‌یوه‌ست بوون به به‌نیشتیمانى کردنى به‌شێک له‌دامه‌زراوه‌کان و به‌یاساییکردنى دامه‌زراوه‌کان له‌چوارچێوه‌ى یاسا کارپێکراوه‌کاندا.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو «ئه‌مانه هه‌ڵوێستى سیاسین و له‌شوێنى خۆیانن، هه‌ڵوێستى کۆمه‌ڵ سه‌باره‌ت به مه‌بادیئه‌کانى وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه، په‌یوه‌ندیه‌کانیش به‌شێکه له باوه‌ڕمان و پێمان وایه ده‌بێت پیکه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کى ئاسایى و ته‌ندروستمان هه‌بێت و گفتوگۆش بنه‌ماى چاره‌سه‌رکردنه«.