پارتەکەی ئەردۆغان بۆ یەکەمجار لە راپرسییەکدا شکست دەهێنێت 

5 ساڵ لەمەوپێش



کاکەلاو عەبدوڵا

بەپێی دواین راپرسی لە تورکیا بۆ یەکەمجار پارتی داد و گەشەپێدان لەدوای ساڵی ٢٠٠٢ەوە یەکەمی بەدەست ناهێنێت و پلەی دووەمی گرتووە ئەویش بەهۆی سیاسەتەکانی ئەمدواییەی پارتەکەوەیە. 

راپرسییەکە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی ئۆراسیاوە ئەنجامدراوە لە نێوان ١ی ئەیلول بۆ ٧ی ئەیلول کە دەریدەخات پارتی ئۆپۆزسیۆن، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و پلەی دووەمیش پارتەکەی ئەردۆغانە، پارتی داد و گەشەپێدان (ئەکەپە). 

لە پلەی سێیمەدا پارتی بزوتنەوەی نیشتمانی (مەهەپە) دێت و دوابەدوای ئەویش پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دێت. 

راپرسییەکە لەلایەن خاوەنی کۆمپانیاکەوە، کەمال ئۆزکیرازەوە لە چەند تویتێکدا ڕاگەیەندرا بۆیە جگە لە ڕیزبەندییەکە هیچ وردەکارییەکی نەخستوەتەڕوو. 

ئۆزکیراز هۆکاری هاتنە خوارەوەی ئەکەپەی لە پلەی یەکەم دوای ئەو هەموو ساڵە بۆ سیاسەتەکانی ئەم دوایانەی گەراندووەتەوە، بەتایبەتی هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانی ٣١ی مارسی ئەستنەبوڵ و دووبارە ئەنجامدانەوەی لە ٢٣ی حوزەیراندا. 

ئۆزکیراز دەڵێت، "ئەگەر هەڵبژاردنەکەی ٢٣ی حوزەیران هەڵبژاردنی گشتیش بوایە هەر هەمان پەرچەکردار روویدەدایەوە لە سەرتاسەری تورکیادا،" ئەمەش بە ئاماژەکردن بۆ ئەو شکستە قورسەی بینالی یەڵدرەم، کاندیدی ئەکەپە تووشی بوو لەبەرامبەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ، کاندیدی جەهەپە لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی شارەوانی ئەستەنبوڵ بە ٨٠٠ هەزار دەنگ لەکاتێکدا لە هەڵبژاردنی یەکەمدا لە ٣١ی مارس جیاوازی نێوانیان تەنها ١٣ هەزار دەنگ بوو.

هەر بەپێی قسەی خاوەنی کۆمپانیاکە هۆکارێکی تر بۆ شکستی ئەکەپە گەندەڵی، بەهەدەردان، قەیرانی ئابوری، قەیرانی پەنابەر، هەروەها بێکارین. 

بڕیارە لەچەند ڕۆژی دهاتوودا کۆمپانیاکە وردەکاری ڕاپرسییەکە بڵاو بکاتەوە کە  راپرسییەکانی وردن و پێشبینیی بۆ دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبوڵ نزیک بوو لە ئەنجامی ڕاستەقینەوە بە دانانی سەدا ٥٣%ی دەنگەکان بۆ ئیمامئۆغلۆ لەکاتێکدا سەدا ٥٤% دەنگەکانی بەدەستهێنا لە ٢٣ی حوزەیراندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار