که‌شناسى کاتى بارانبارین ئاشکرا ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکردووه‌ته‌وه، پێده‌چێت ئه‌مڕۆ له ناوچه شاخاویه‌کانى هه‌رێم بارانببارێت .
که‌شناسى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکردوه، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 15ى ئه‌یلولى 2019 له ناوچه شاخاوییه‌کانى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆک، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه و نزمترین پله‌ى گه‌رما له پارێزگاى هه‌ولێر 27 پله‌و به‌رزترین پله‌ش 39 و له دهۆکیش نزمترین پله‌ى گه‌رما 24 و به‌رزترین پله‌ش 38 ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو بۆ ئه‌مڕۆ له پارێزگاکانى سلێمانى و که‌رکوک ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
هاوکات که‌شناسى عێراق بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه جه‌ختى له‌وه‌کردۆته‌وه که له چه‌دن ناوچه‌یه‌کى عێراق و هه‌رێمى کوردستان ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار