نەوەى نوێ پێشنیارەکانى یەکێتى تاوتوێ دەکات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەیەکەم کۆبونەوەى نێوانیاندا پرسی لیستى هاوبەشى لایەنە کوردییەکانيان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە کەرکوک تاوتوێکرد.

هیمداد شاهین بەرپرسى دیسکى عێراقى نەوەى نوێ دواى کۆبوونەوەکە بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند "پێشنیارەکانى یەکێتى لەبارەى لیستى هاوبەشى لایەنە کوردییەکانەوە تاوتوێ دەکەين، هەرچەندە پێشتر رامانگەیاندووە کە بەلیستى سەربەخۆ بەشدار دەبین".

ئەوە یەکەم کۆبوونەوەى نێوان ئەو دوو لایەنەیە لەو کاتەوە کە لەساڵى 2018 جوڵانەوەى نەوەى نوێ بەسەرۆکایەتى شاسوار عەبدولواحید خۆى راگەیاندووە.

تا ئێستا یەکێتى بەفەرمى هیچ قسەیەکى لەسەر کۆبوونەوەکە نەکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار