زیره‌ک میره‌: رێکخراوه‌کانى ژنان هیچیان شه‌قامیان به‌ئه‌ندازه‌ى په‌یکه‌ری کلتورو خۆشه‌ویستى نه‌شڵه‌قاندووه

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: شاناز حهسهن

زیرهک میره، خاوهنى 10 پهیکهرى گهورهیه و 120 پێشهنگاى هاوبهش و پێنج پێشانگاى تایبهت و 19 خهڵاتى وهرگرتووه، لهساڵى 2015دا وهک باشترین پهیکهرساز ههڵبژێردراوه لهههرێمى کوردستان و خهڵاتى لاوى  ساڵى بهدهستهێناوه.

زیرهک میره، لهم چاوپێکهتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى ئاماژهى بۆ ئهوه کرد، پهیکهرسازى مێژووى نیشتیمانێک لهڕێگهى شێوهوه دهنوسێتهوه، باسى لهوهشکرد هیچ سپۆنسهرێک و لایهنێک هاوکارى هونهرمهندانى پهیکهرتاش ناکات بۆ ئهوهى کارێک دروستبکات بۆ ههزارهها ساڵ بمێنێتهوه، چونکه بودجهیهکى زۆرى دهوێت، که ئهوه حهزى ههموو هونهرمهندێکى پهیکهرسازه هونهرهکهى تاکۆتا ساڵهکانى ژیان بمێنێتهوه

‌‌هاوڵاتى: پێویسته چ مهرجێک لهپهیکهرتاشدا ههبێت؟ ههموو ئهوانهى کۆلێژ دهخوێنن دهبنه پهیکهرتاش؟

زیرهک میره: مهرج نیه ههر کهسێک لهبهشێکى هونهرى دهرچوو ببێته هونهرمهند، به فکرو به ڕۆشنبیرى بهکاره هونهریهکانت دهبێت هاوتهریب بیت، تاکو لهپهیمانگایت فێرخوازیت، لهناو دوو و سێ ساڵ جارێکدا یهک کهس دهبێته هونهرمهندو دێته بوارهکهوه، مهرجیش نیه هاته بوارهکهوه ڕاستهوخۆ ببێت بههونهرمهند، چونکه ناوى هونهرمهند بون قورسه، مهرج نیه که دهموچاوێکت دروستکرد ببیته هونهرمهند چونکه دروستکردنى دهموچاوێک لهوانهیه ئهوهنده قورس نهبێت، گرنگ ئهوهیه دهتهوێت چى لهڕێگهى پهیامهکهوه بگهیێنیت، لهخهمى کۆمهڵگاکهتدا بیت، هونهرى جدى دهبێت باس لهگرفت و کێشهیهک بکهیت و پهیامێکت ههبێت، که پهیام و فهلسهفه و  تیروانینیکى قوڵى له پشتهوه نهبوو، بهبڕواى من هونهرى نیه، وروژاندنى فهلسهفهکه لهڕێگهى کاره هونهریهکهوه، ئهمه گرنگتره.

هاوڵاتى: تائێستا چهند پهیکهرت دروستکردوه؟ لهکوردستان و لهدهرهوهى کوردستان؟

زیرهک میره: خاوهنى 10 پهیکهرى گهورهم بهناوى (پۆستاڵ- ژینگه- کیسهڵ-شهباب- سات- خۆرى ئازادى- نوسهرێک لهقهڵهم- پهى کهر- مۆنۆمێنتى بهرخۆدان-کلتورو خۆشهویستى- 5 پێشهنگاى تایبهتم کردۆتهوه و 120 پێشهنگاى هاوبهش لهکوردستان و دهرهوهى کوردستان.

هاوڵاتى: بۆ تهنیا پهیکهر بۆ مردووهکان دروستدهکرێت؟

زیرهک میره: ههرگیز باوهڕم بهوه نهبووه پێم وانهبووه لهژیانیشدا ئهو کارهم کردبێت که پهیکهر بۆ مردوو دروستبکهم، پهیکهرم بۆ کهسێک که دروستکردبێت بۆ شهباب دروستم کردووه که لهچایخانهى شهعب نمایشم کرد مهراسیمێکى تایبهت بوو، پهیکهرێک  کردبێتم بۆ ههڵمهت بووه سهربهرهو خوار دامناوه لهپشت کتێبخانهى گشتى من پێم وایه پهیکهر دروستکردن نوسینهوهى مێژووه ههندێک جار پهیکهرسازهکان یاخود ئهو سیستهمهى کارى تیا دهکرێت بهههر شێوهیهک لهشێوهکان کار بۆ کاریزمایهک دهکهن یان پهیکهر بۆ کاریزمایهک دهکهن مرۆڤ، ئهکرێ ههڵه بکات ئهکرێ مێژووهکهى ههموى ههڵگهڕێتهوه بۆیه ههندێک جار ئهوه ڕهچاو کرابێت کاتێک کهمردووه بهجوانى مردووه بهبینینى من ڕهنگه وابوبێت.

هاوڵاتى: پهیکهرهکانت ههمیشه دهنگدانهوهو قسهى زۆر بهدواى خۆیاندا دێنن هۆکارى ئهمه چیه؟

زیرهک میره: من پهیکهر دروستناکهم بهس تهنیا و تلهیهک بێ لهچیمهنتۆو له کۆنکرێت لهسوچێکا داینێم و تهواو ههمیشه کار لهسهر کێشهیهک دهکهم، زیاتر لهدوو ساڵ کارم لهسهر کردووه، ئینجا هاتووم پهیکهرێکم نهخشاندووه پهیکهرێکى نائاسایشم نهخشاندووه ههرکاتێکیش که تۆیهیت پهیکهرێکى نائاسایی و جیاوازتر لهههموو ئهو پهیکهرانهى ڕۆژانه بهریهکهوى بۆ تۆ غهریب دهبێ، فهلسهفهیهکى جیاوازترى تیایه و  ڕۆحێکى جیاوازترى تیایه ئهمه ئهبێته مایهى دهنگۆ ههمیشه ئهوه یهکێکه لهشێوازى کارکردنى من ههڵبهته ههر یهکێک لهوکارانهى که کردبێتم  ههوڵم یاوه بهوپهڕى ژیرانهوه کارى لهسهربکهم بهوپهڕى مهعریفهوه کارى لهسهربکهم، بهڵام ههمیشه خۆم پڕ مهعریفه کردووه دواتر هاتوم کارم لهسهر پرۆژه شێوهکارییهکهم کردووه.

هاوڵاتى: یهکیک لهوانهى دهنگدانهوهى بهدواى خۆیدا هێنا پهیکهرى (پهى کهره)ئهوپهیکهرهلابرابۆچی؟

زیرهک میره: پهیکهرى (پهى کهره)بهداخهوه تائێستا هیچ کهس نههات بڵێ  ئهو پهیکهره بۆ؟ ئهو ناوه بۆ؟ (پهى  کهره)  یانى پهى پێ دهبهیت کهره؟ پهیکهرى پهی کهره لانهبراوه تائێستا لهشوێنى خۆی ماوه بهس تهنها ئهوهیه که عهزیهت دراوه، بهڵام من بڕیارم داوه چاکى نهکهمهوه، چونکه پێم وایه پهیکهر بۆ من مێژووه مێژووى نیشتیمانێکه ووڵاتێکه ئهوپهیکهره ئهبێ بهشکێنراوى بمێنێتهوه بۆئهوهى که ئهگهر ساڵانێک کهسێک پرسى ئهم پهیکهره بۆ شکێنراوه بڵێن ئهم پهیکهرهمان قیوڵ نهبووه یان ئهم کۆمهڵگایه ئهم پهیکهرهى قبوڵ نهبوووه پێم وا بێت زیاتر له ههشت مانگ سهرقاڵى ئهو پرۆژهیه بووم، یهکێک لهشیعرهکانى حهزرهتى نالیم خوێندهوه که باس لهوهسفى کهرهکهى ئهکات کهشیعرهکهى ئهخوێنیتهوه زۆربهى کات درک بهوه ئهکهى که لهغیابى مرۆڤى ناڕۆشنبیر لهچواردهوریا هاناى بۆ کهرهکهى بردووه کهپێى وابووه لهههمویان ڕۆشنبیرترو جوانتر بووه ئهمه زۆر گرنگ بوو بۆ من بهڕاستی  لهتهواوى شیعرهکهیا درک بهوه ئهکهیت که لهو سهردهمهی حهزرهتى نالیا لهناو مهجلیسى عورفانى و ڕۆشنبیرانى ئهو سهردهمه له خانهقاو له تهکیهکاندا  ئهوکاته بۆخۆى زانکۆ یان خوێندنگا بووه پێى وابووه گوێدرێژهکهى ڕۆشنبیرترینیانه ئهگهر ئهو شیعرهى حهزرهتى نالى بهجوانى بخوێنرێتهوه درک بهمه دهکرى من پێم وابو ئهم شیعره بۆ ئێستاش ئهبێ یانى بهداخهوهکه ههندێک جار ئهشێت گوێدێژێک جوانتر و ڕۆشنبیر تر بێت مهرج نییه ههرچییهک چاکهت و پانتۆڵى لهبهرکرد لێى دهربێت سهرۆک بێت ڕۆشنبیر بێت یان ئهبێت موسهقهف بێت.

هاوڵاتى: یهکیکى تر لهپهیکهرهکان پهیکهرى کچو کوڕیکه لهسهر نوکى چهقۆیهک، گوایه ماچى یهکتر دهکهن، ئهمه لهڕووى کۆمهڵایهتیهوه خوێندنهوهى ترى بۆ کرا، ئهو قسانه واناکهن پهشیمان ببیتهوه لهههندێ بیرۆکه؟

زیرهک میره: ئهمه کارێکه دهبێت ههموو ئهو ڕێکخراوانهى کهبهناوى ژنانهوهو داکۆکى کردن لهمافى ژنان و ههموو ئهمانه نههاتون بهئهندازهى ئهوکاره هونهرییه قسهبکهن، ڕێزو حورهتم ههیه بۆ ڕێکخراوهکانى مافى ژنان و کچان ومافى مێینه به گشتى بهڵام لهڕاستیهکهى هیچیان ڕۆژێک لهڕۆژهکان شهقامیان به ئهندازهى ئهو پهیکهره نهشڵهقاندووه، خۆ ئهو کاره کارێکى ناڕۆشنبیرى نیه کارێکه باس لهوه ئهکات که بۆ ئهبێت خۆشهویستى له سایهى چهقۆیا بێت بۆ ئهبێت لهسهرووى چهقۆوه نهبێت بێگومان ئهو پهرچه کردارانهى که ههبوون بهشى ههرهزۆریان خزمهتیان بهکارهکه کردووه، بهڵام لهگهڵ بهشێکیا ههر نیم که ناڕۆشنبیریانه قسه لهسهر کارێک دهکهن که وهکو بهشى ههره زۆرى ترى ڕهخنهکان که گیراون ڕێزیان لێدهگرم، کاتێک پرۆژهیهک لهڕۆحى منا لهدایک دهبێ دوایی دهچێته سهرجاده ئهوه زیرهک میره نیه ئهوه ههقى گشتییه  قسهى لهسهر بکات، ئهوکارهى من پهیامه خۆم دروستم نهکردووه ئهوه ههڵقوڵاوه یانى ئهمه بهدرێژایی چهندین ساڵه ئهوهنده کوشتارو ئهوهنده ئامارى کوشتنمان ههیه ترسناکه بهداخهوه بهشێک له میدیاکان جورئهتیان نییه که ئهو ئاماره دهرخهن،  ڕۆژ نییه چهندین کچ و ژن نهکوژرێن لهبهرئهوه ڕهوانیه لهسهر دوو تانهو تهشهرى خهڵکێکى نهخوێنهوار من پهشیمان بم لێى.

هاوڵاتى:جگهلهکۆبانێ پهیکهرت لههیچ پارچهیهکى ترى کوردستان دروستکروه؟

زیرهک میره: جگه له کۆبانێ که پهیکهرى بهرخودانه، بهداخهوه له پارچهکانى ترى کوردستان نیمه، بهڵام لهئایندهدا له بهرنامهماندایه، قسهمان لهگهڵ سهرۆکى شارهوانى کردوه  که لهئامهد کارێک بکهین و هیوادارم بێته بهرههم.

هاوڵاتى: مهرجهکانى دروستکردنى پهیکهر چین لهشوێنه گشتهکان؟

زیرهک میره: لایهنى پهیوهندیدار باشتر دهزانن، بهڵام من پێم وایه قهبارهى پهیکهر و کارهکهت زۆر گرنگه که بهپێى شوێنهکه بکرێت و ئهوهش که بهداخهوه ماستهر پلانمان نیه، فلکهو شوێنه گشتیهکان بهداخهوه زۆر دیاریکراون و دروست نین بۆ کارى هونهرى، تهنانهت بهو کارانهشهوه که خۆم دامناون و ماستهرپلانێکى تۆکمهى نهبوه، نابێت بهرزى لاوه بێت، کارێک بێت بۆ ههموو لایهنێک بێت، لهڕوى واتا و جوانیهوه، لهڕوى فکریهوه بهر زۆرینهى خهڵک بکهوێت.

هاوڵاتى: بهگشتى پهیکهر تاچهند گرنگه بۆ نوسینهوهى مێژوو؟

زیرهک میره: هیچ هونهرێک به ئهندازهى پهیکهرسازى گرنگ نیه بۆ نوسینهوهى مێژوو، مێژووى نیشتیمانێک لهڕوى شێوهوه دهگوازێتهوه بۆ نیشتیمانهکهى و خهڵکهکهى، دهمێنێتهوه بۆ ههزاران ساڵ، پێویسته زۆر گرنگى پێبدرێت، چهند گرنگى به لایهنهکانى تر دهدرێت له بوارى ئهدهبى و هونهریدا، پێم وایه دهبێت زیاتر و چاکتر پهره بههونهرهکانى پهیکهرسازى بدرێت، بهداخهوه لاى ئێمه فهرامۆش کراوه، که به ئهندازهى کتێبخانهیهک گرنگتره.

هاوڵاتى: کارى پهیکهرسازى تێچووى دارایی زۆره؟ ئایا وهزارهتى رۆشنبیرى تاچهند هاوکارى هونهرمهندانه؟

زیرهک میره: تێچوى زۆره کارى پهیکهرتاشى، ڕهنگه بهو بودجه کهمهى لهبهردهست هونهرمهندانى ئێمه ههیه،  ئهمه ههمیشه یهکێکه له ڕهخنهکان، کارهکان کارى باش نین و له مهوادى باش نین، هیچ کات ئهو ڕهخنهیه شمولى پهیکهرتاشهکانى ئێمه ناکات، من پێم وایه ههر پهیکهرتاشێکى وڵاتهکهم که بیهوێت کارێى هونهرى دروست بکات، حهز دهکات بۆ ههزارهها ساڵ بمێنێتهوه، ههرگیز حهزناکات له مهوادێکى خراپ دروستى بکات، بهڵام ئهوه پهیوهندى بهو بودجهیهوه ههیه که لایهنى پهیوهندیدار یان سپۆنسهرهکه پێى دهبهخشێت، بۆیه پێم وایه هونهرمهندى زۆرباش ههیه بهڵام لایهنه ماددیهکه ڕێگهنادات کارى جوان بکرێت، پشتیوانى خراپمان ههیه، واته کهس وهک پێویست هاوکارى ناکات تا بتوانى کارێکى باش بکهیت و بمێنێتهوه.

هاوڵاتى: کار و پرۆژهى نوێت چییه؟

 زیرهک میره: ئێستا بۆ دوو پڕۆژهى گهوره له هۆڵهندام،  دوێنێ شهممه یهکێکیان نمایش کرد بهناوى ژن و کهمانچه کهپارێزگارى فریسلاند کردنهوهکهى  دهکاتهوه بهشێوهیهکى فهرمى که دوو مهترو ههشتا سانتیم بهرزه، لهمانگى داهاتوو ئهوهى تریان نمایش دهکهم بهقهبارهى چوار مهتره ستایلێکى زۆر جیاوازتره لهکارهکانى ترم و که ئهم پرۆژهیه دهبینیت ئهو شێوه ئهندازهییهم تێدا پیشانداوه که مرۆڤ قهلهق دهکات لههۆڵهندا ههردووکیان نمایش دهکهم.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار