سه‌رمان سووڕماوه‌ چۆن که‌مپى مه‌خمور به‌وجۆره‌ سزا ده‌درێن

موزه‌یه‌ن گونه‌ش، هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په‌ له‌هه‌رێمى کوردستان بۆ ‌هاوڵاتى:

موزه‌یه‌ن گونه‌ش، هاوسه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌هه‌رێم

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

هاوسهرۆکى نوێنهرایهتى پارتى دیموکراتى گهلان (ههدهپه) لهههرێمى کوردستان، ئامانجى سهردانهکهیان بۆ لاى لایهنه سیاسییهکان و بهرپرسانى حکومى و حزبى دهخاتهڕوو که یهکێتى نهتهوهیى دروست ببێتهوه تا کورد لهههر چوار پارچهى کوردستان یهک ههڵوێست بێت.

موزهیهن گونهش، هاوسهرۆکى نوێنهرایهتى پارتى دیموکراتى گهلان (ههدهپه) لهههرێمى کوردستان لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى، دهڵێت:» شاندى ههدهپه لهکاتى چوونیان بۆ کهمپى مهخمور لهبازگهى ههولێر سوکایهتیان پێکرا».

هاوکات، جهخت لهوه دهکاتهوه مهسعود بارزانى سهرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان هاوراى بۆچونهکانیان بووه لهپرسى نهتهوایهتیدا، بهڵام پێیوابوو له«ئهرزى واقعدا ئهوه نابینین».

هاوڵاتى: سهردانى شاندى ههدهپه بۆ لاى لایهنه سیاسیهکانى ههرێمی کوردستان چ ئامانجێکى ههبوو؟

موزهیهن گونهش: ئامانجى سهردانهکه بۆ ئهوه بوو لهئێستادا دهستکهوتهکانى گهلى کورد هێرشیان لهسهره بۆ ئهوه به پێویست زانرا که بۆ راگرتنى ئهو هێرشانهو دۆزینهوهى چارهسهر بۆ کێشهکان و پڕۆسهى چارهسهرى ههنگاوێک بنرێت، بۆ ئهوهش ههدهپه بهباشى زانى سهردانى لایهنهکانى باشورى کوردستان بکات تانزیکایهتى و بهیهکهوه کارکردنێک دروستبکات که چۆن دهستکهوتهکان بپارێزین و چارهسهرى بێته ئاراوه.

هاوڵاتى: تهوهرهکانى کۆبوونهوهکان چى بوون؟

موزهیهن گونهش: لهکۆبونهوهکاندا سێ خاڵى زۆر سهرهکى باسکران یهکهم تێکهڵ بوون و بهیهکهوه کارکردنى حزب و لایهنى کوردان لهچوار پارچهى کوردستان، دووهم ئهو داگیرکارییهى لهباشورى کوردستان ههیه لهلایهن دهوڵهتى تورکهوه، سێیهمینیش گهمارۆى سهر کهمپى مهخمور بوو.

هاوڵاتى: لهسهر کهمپى مهخمور داواى چیتان لهبهرپرسانى پارتى و حکومهت کرد؟

موزهیهن گونهش: ئهو گهمارۆیهى لهسهر کهمپى مهخمور ههیه ناحهقییه، کهسانێک لهوێ که خوێندکارن و دهیانهوێت بخوێنن ناتوانن بخوێنن و بچنه شارى ههولێر ئهوه کێشهى بۆ خوێندنى ئهوان دروستکردوه، خهڵکانێکى زۆر کارو کاسبیان له ههولێره ناتوانن بچن، ژنى دووگیان ههبووه رێگهى پێنهدراوه بیبهن بۆ نهخۆشخانهی ههولێر بەو هۆیەوە منداڵهکهى گیانى لهدهستداوه، بۆچى ئهوان گهمارۆیان لهسهر بێت، ئهوان خهڵێکى قوربانى دهرن و خهباتکارن، ئهوان له ههموو روویهکهوه له دۆخى خراپدا دهژین، ئێمه چووین بهچاوى خۆمان بینیمان بووینه شاهیدى ئهو دۆخه خراپهى لهکهمپى مهخمور ههیه، وهک ههدهپه سهرمانسوڕما لهوهى چۆن کهمپى مهخمور بهو جۆره سزا دهدرێن، ئێمه وهک شاندى ههدهپه بهسهرۆکایهتى پهرلهمانتارانى ههدهپه سهردانى کهمپى مهخمورمان کرد، لایهنه ئهمنییهکانى عێراق وتیان ئێوه پێشتر مۆڵهتتان وهرنهگرتووه، بهڵام لهسهر بهرپرسیاریهتى خۆمان و لهبهرئهوهى پهرلهمانتارن رێگهتان دهدهین به راستى سوکایهتى به  شاندى ههدهپه کرا.

هاوڵاتى لهلایهن کێوه سوکایهتیتان پێکرا؟

موزهیهن گونهش: لهبازگهى پارتى سوکایهتى بهشاندهکهى ئێمه کرا، که چووین بۆ بازگهکه داواى پاسپۆرتیان کرد، ههرسێ پهرلهمانتارهکه پاسپۆرتیان دایه پێشمهرگهکه ئهویش قسهى لهگهڵ بهڕێوهبهرهکهى کرد ئهویش پێى وت که پاسپۆرتهکهیان بگره بۆ ئهوهى نهتوانن جارێکى تر بگهڕێنهوه مهخمور، چونکه بهنیازبووین بگهڕێینهوه مهخمور بۆ ئهوهى بتوانین دۆخهکه چارهسهر بکهین، بهڵام بههۆى پهیوهندیهکانمان توانیمان ئهوه چارهسهر بکهین و پاسپۆرتهکان بدرێنهوه به پهرلهمانتارهکان، به راستى بهربهستى زۆر دروستکرا، ئهمڕۆ شتێکى سهیره کورد بهخۆى گهمارۆ لهسهر کورد دابنێت، جا ئهمه پرسێکى کۆبوونهوهکان بوون لهگهڵ لایهنهکان.

هاوڵاتى: ئێوه لهگهڵ بارزانى و بهرپرسانى دیکهى پارتى کۆبوونهوه باسى ئهو کێشانهتان نهکرد که ئێستا تۆ باسى دهکهى ههڵوێستى ئهوان چى بوو؟

موزهیهن گونهش: ههرسێ بابهتى پرۆسهى ئاشتى و داگیرکارى و کهمپى مهخمور گفتوگۆى لهسهرکرا ههموو ئهمانه بهوردى قسهیان لهسهرکرا، بهنمونه له رۆژئاوا داگیرکارى ههیه و گهلى ئێمه رووبهڕووى کوشتن بوونهتهوه، لهباکور سهرۆک شارهوانى ئێمه لادراون قهیوم دانراوه، له باشور دیسان داگیرکارى ههیه، ئێمه وتمان ئهمانه بابهتى ئاسایى نییه ئهگهر ههموومان نهبینه یهک ئهمانه بهسهر ههموو گهلى کوردو خاکى کوردستاندا دهسهپێنێت و ئهو دهستکهوتانهى ههمانه لهناو دهچن، نهک بازگه لهبهردهم خهڵکى مهخمور دابنێت.

هاوڵاتى: بۆچوونى مهسعود بارزانى وهک سهرۆکى پارتى چى بوو؟

موزهیهن گونهش: ئهوهى ئێمه وتمان ئهویش بهڕاست دهیبینى و وتى چى بکهوێته سهر شانى ئێمه دهکهین، شتێکى جیاواز نهبوو لهنێوانماندا، بهڵام ئێمه ئهوه دهزانین که ئاوا وادهڵێن، بهڵام له ئهرزى واقیعدا شتێکى تر روودهدات، باسى ئهوه کرا کهههر پارچهیهکى کوردستان تایبهتمهندى خۆى ههیه، پێویسته کارێک بکرێت ناکۆکى دهرنهکهوێت لهنێوانماندا.

هاوڵاتى: دواى سهردانهکهى ئێوه بۆلاى بارزانى گهمارۆکهى سهر مهخموور بهردهوامه؟

موزهیهن گونهش: بهڵێ ههر بهردهوامه.

هاوڵاتى: هیچ بهڵێنێکیان نهدا گهمارۆکه لاببرێت؟

موزهیهن گونهش: مهسعود بارزانى وتى بهدواداچوونى بۆ دهکهین، نێچیرڤان بارزانیش وتى ئهو حاڵهته بۆ ئێمهش ناخۆشه، بهڵام ههڵوێستهى لهسهر دهکهین و لهبهرچاوى دهگرین.

هاوڵاتى: باسى بارهگاکانى تورکیاتان کرد لهخاکى ههرێم لهگهڵ مهسعود بارزانیدا؟

موزهیهن گونهش: بهڵێ باسمان کرد که ٣٦ بنکهو بارهگاى تورکیا لهناو باشور ههیه وتمان کهئهوانه بۆ داگیرکارى هاتوون، چونکه تورکیا ئهگهر چووه شوێنێک جارێکى تر ناگهڕێنهوه ئهمه بابهتێک نییه ئهمڕۆ هاتوون و سبهى دهگهڕێنهوه، ئهمانه که روو دهدهن سزاى تهمهلى وتى ئهمه هۆکارهکهى ئهوهیه که کوردان یهک نین لهناوخۆماندا، ئهگهر یهکێتیهکى نهتهوهیى دروست بێت و ههڵوێستێکى یهکگرتوو ههبێت ئهوکاته ئهو فشارانه لهسهر کورد نابن و داگیرکارى بهو جۆره نابێت،، ئێمه پێمان وتوون بانگهوازى ئۆجهلان ههیه بۆ ئاشتى بهبێ ئهویش ئاشتى بهدى نایهت، ههندێک ههنگاو ههن پێویسته وهک کورد بیانگرینه بهر، ئهوانیش لهگهڵ ئهو بۆچوونانهى ئێمه بوون پێیانوابوو که هێنانهدى پرۆسهى ئاشتى ههندێک ههنگاوى پێویسته لهههموولایهکهوه داوایانکرد یهکترى بینین و هاتووچۆى زیاتر ههبێت.

هاوڵاتى: ئێوه داواى ئاشتى دهکهن، پهکهکهو تورکیا بهردهوام شهڕ دهکهن ئهوانه چۆن بهیهکهوه ههلومهرجى ئاشتى دهڕهخسێنن؟

موزهیهن گونهش: تائێستا نهبووه دهوڵهتى تورک ههنگاوێکى نابێت و دهستپێشخهرییهکى کردبێت که پهکهکهو ههدهپه رهتیان کردبێتهوه، ههمیشه بهپێچهوانهوه بووه، بهردهوام پهکهکه و بهرێز ئۆجهلان و ههدهپه داواى راگرتنى شهڕو ئاشتیان کردووه، ههندێکجار پهکهکه بهبێ مهرج شهڕى راگرتووه، بهڵام ههمیشه دهوڵهتى تورک بهشهڕو گرتن و داگیرکارى وهڵامى داوهتهوه، بهڕێز ئۆجهن پهیامى ئاشتى ههیه، پهکهکه و ههدهپه پێچهوانهى ئهو پهیامه ههنگاویان نهناوهو بهڵکو ئامادهییان دهربڕیوه بۆ جێبهجێکردنى، بهڵام دهوڵهت بهپێچهوانهى ئهو پهیامهوه گرتن و ئۆپهراسیۆنى پێشخستووه لهباکورو باشورو رۆژئاوا دهوڵهت دژى دهستکهوتى گهلى کورد کار دهکات.

هاوڵاتى: دهتانەوێ لهپڕۆسهى ئاشتیدا چى بۆ ئێوه جێگا بگرێتهوه؟

موزهیهن گونهش: ههدهپه دهیهوێت له تورکیادا یاسایهک دهربچێت که ههدهپه وهک پارتێک شوێنى خۆى ههبێت و کارى خۆى بکات، بهڵام تائێستا ئهوه ناکرێت، ئهگهر ههدهپهى تێدا بێت ئهوا ههموو پێکهاتهکانى دیکهش کهزوڵمیان لێ دهکرێت جێگهیان دهبێت، دهستپێکردنى پرۆسهى ئاشتى داواکارى و ههنگاوى یهکهمینه بهلاى ههدهپهوه.

هاوڵاتى: لهئێستادا چهند ئهندامى ههدهپه له زیندانهکاندان؟

موزهیهن گونهش: تائێستا پێنج ههزار بهڕێوهبهرو سهرۆک شارهوانى و ئهندامى شارهوانى و پهرلهمانتار لهزیندانهکاندان، بهڵام زیاتر له 10 ههزار ئهندامى ههدهپه له زیندانهکانى تورکیادان.

هاوڵاتى: لهو هێرشانهى دهکرێنه سهر خاکى ههرێم لایهنهکانى باشور لێى بهرپرسیارن؟

موزهیهن گونهش: بهڵێ ههموویان بهرپرسیارن و پێویسته ههڵویستیان ههبێت، ئهوان بۆچى بێدهنگ بن لهئاست داگیرکارى، ئهوان له پهرلهمان و حکومهتدا نوێنهریان ههیه پێویسته هیچ کات بێدهنگ نهبن لهئاست داگیرکارییهکانى تورکیا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار