د.سەباح بەرزنجی: ئەوانەی خەڵکی تەکفیر دەکەن‌و بەبیدعەچییان دەزانن، له‌ڕه‌وتى زانایانی کورد ده‌رچوون

د.سه‌باح به‌رزنجى، پسپۆڕی یاساو شەریعەت و فکری ئیسلامی

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: شاناز حهسهن

د.سهباح بهرزنجى، پسپۆڕی یاساو شەریعەت و فکری ئیسلامی رەخنە لە وتاری هەنێک لە وتاربێژانی ئاینی دەگرێت کە لە رەوتی زاناینی ئاینی کورد دەرچوون و دەشڵێت حوجرەکانی کوردستان جاران باشتربوون و زانای ئاینی باشتریان پیدەگەیاند.

 د.سهباح بهرزنجى، خاوەنی بڕوانامهى دکتۆرایه له چهمک و بنهماکانى یاسا، ئێستا مامۆستایه لهکۆلیژى  زانکۆى گۆیژه بۆ دیراساتى دینى. لەم چاوپێکەوتنەی هاوڵاتى-دا باس لە تایبەتمەندیەکانی وتاربیژی ئاینی دەکات و هەروەها رەخنە لەو وتاربێژە ئاینیانە دەگرێت کە خەلکی تەکفیر دەکەن. ئاماژهى بهوهشدەکات کە ئهو وتاربێژانهى خەڵکی بە بیدعهچى ناودەبەن له ڕوتى زاناى کوردهکان دهرچون.

د.سهباح بهرزنجى دەڵێت «جاران حوجرهکانى کوردستان باشتر بون، زاناى گهورهتر و کاریگهرتر دانیشمهنتر و پڕتر له زانستهکانى ئاین پهروهرده دهکرد، بهڵام ئێستا به پێچهوانهوه حوجرهکان، لاوازبون و زاناى  ئاینى گهوره پێک ناهێنن، ههندێکیان کاریگهریان ههبوه بۆ پێگهیاندنى مهلاى ئاینى زانا و زیرهک، بهڵام ههندێکیشیان بهو ئاسته نهبون».

هەروەها دەڵێت «ئهمه حاڵهتێکه لهههندێک وتاربێژدا ههیه و دهکرێت به قسهکردن لهگهڵ ئهم وتاربێژانه ئهو حاڵهتانه چارهسهر بکرێن، چونکه بهڕاستى به کافرکردن، بیدعهچى دانان کارێکى دهسهڵاتێکى دادوهریه، کارى وتاربێژ نیه لهسهر مینبهر بۆیه خهڵکێکیش پێیان وایه ئهو وتارانهى که ئهو باسانهى تیایه له ڕهوتى زانا کوردهکان دهرچون».

هاوڵاتى: پێوهرهکانى وتار چین و پێویسته وتارى بانگخوازو مهلاکان چۆن بن؟

سهباح بهرزنجى: که بمانهوێت قسه لهسهر وتار بکهین، پێویسته وتاربێژ ئامادهکهین، وتاربێژى سهرکهوتوو ئهو کهسهیه که خاوهنى زانستێکى بهرز، ڕۆشنبیریهکى بهرز، روئیا و جیهان بینیهکى بهرز بێت، ئهوسا که وتاربێژى باشمان پێگهیاند که بتوانێت وتارێکى پێشکهوتووى کاریگهرى و ئامانجدار پێشکهش بکهین، پێوهرهکانى وتار، پێوهرێکى زاتیمان ههیه، که پێویسته خاوهنى زانست و خاوهنى جیهانبینى، دلسۆزى ئاین و گهل و خاک بێت، وه پێوهرى بابهتیانه، پێویسته ئهو وتاره له ئاستى جهماوهردابێت و به زمانێکى پاراو لهدهرگاى دڵهکان بدات، وه کێشهو گرفتهکانى خهڵک به  دابونهریتێکى جوان،  دور له ناوزڕاندن پێشکهش بکات.

هاوڵاتى: ئهو مهلاو بانخوازانهى له وتارهکانیاندا توندن یان هێرش دهکهنه سهر خهلکى و ناو زڕاندن دهکهن دهچنه ڕێڕهوى وتارى ئاینى تهندروستهوه؟

سهباح بهرزنجى: پێویسته وتاربێژ سهرهتا ئامانجى وتارهکهى دیاریبکات، که ئامانجى لهوتاردان چییه، لهئیسلامدا یهکهم ڕازیکردنى خواى پهروهردگاره و وشیارکردنهوه و ئاگادارکردنهوهى خهڵکه، دیاریکردنى ههڵوێستى شهرعى و دروست سهبارهت به ڕوداوهکان و کاروبارى ڕۆژانه، ههموو ئهمانه له چوارچێوهى وتارێکى دروست و کورت و پوختدا بن، پێشکهش بکرێت بهدور لهناوزراندن و تهشیرکردن، باسکردنى کهسانێکى تایبهت پێشکهش به جهماوهر بکرێت، بههیچ شێوهیهک لهوتارى ئاینیدا نابێت ناوى کهسێکى تایبهتى ببات، بهشێوهیهک ناوى بزرێنێت، ئابڕوى ببان و تهنانهت که کارهکهشى دزێو بێت، ئهبێت به شێوهى وهسف خهڵک ئاگادار بکاتهوه له کاره خراپهکهى ئهو کهسه، بههیچ شێوهیهک لهوتارى تهندروستدا جێگهى ناوزراندن و تهشیر نابێتهوه، جێگهى هێرش کردن بۆ خهڵک نابێتهوه.

هاوڵاتى: بهراوردى مهلاکانى ئێستاو مهلاکانى ڕابردوو چون دهکهى به تایبهت تا پێش ڕاپهڕین که ڕهوته ئیسلامیهکان دهرنهکهوتبوون؟

سهباح بهرزنجى: به بهراورد کردنى مهلاکانى ڕابردوو و ئێستا، لهڕاستیدا بهراوردکردنهکه زۆر لایهن دهگرێتهوه، لهڕوى پێکهاته و پێگهیاندنى مامۆستاى ئاینیهوه جاران حوجرهکانى کوردستان باشتر بون، زاناى گهورهتر و کاریگهرتر دانیشمهنتر و پڕتر له زانستهکانى ئاین پهروهرده دهکرد، بهڵام ئێستا به پێچهوانهوه حوجرهکان، لاوازبون و زاناى  ئاینى گهوره پێک ناهێنن، ههندێکیان کاریگهریان ههبوه بۆ پێگهیاندنى مهلاى ئاینى زانا و زیرهک، بهڵام ههندێکیشیان بهو ئاسته نهبون.

هاوڵاتى: ناوهڕۆکى وتارى مهلاکان له ئێستا تاچهند گونجاون و ههڵقوڵاوى کلتورى کۆمهڵگان؟

سهباح بهرزنجى: لهئێستادا زۆر لهو وتاربێژانه، که رۆژانى ههینى وتار دهدهن یان له بۆنهکاندا من پێم وایه زۆربهیان شیاون و وشیارن و  وتارى گونجاویان ههیه و ناوهڕۆکهکهیان پهیوهسته به ژیانى ئهمرۆى خهڵکهوه و بهڵام ههندێکیشیان پڕگیرن و زۆر ناچنه ناو ئهوهوه که جهماوهرى کوردستان دهیهوێت، که ئاینێکى  بێ گرێ و گۆڵ ئاینێکى ساده و ساکار، تێکهڵ بوبێت به ژیانى ڕۆژانهیان، پێویسته لهو ئاراستهیهدا بن، پێم وایه ههندێک وتار لهئاستى پێویستدا نیه.

هاوڵاتى: ئایا پێت وا نیه ههندێ وتارى ئاینى زیاتر له وتارێکى هاورده دهچن به تایبهتى ئهوانهى زیاتر خهڵکى تهکفیر دهکهن یان دهیانکهن بیدعهچى؟

سهباح بهرزنجى: زۆر سروشتییه که ببینین لهزۆر وتاربێژدا ئهفکارى ئهملاولا بهێنن، بهڵام ئهمه حاڵهتێکه لهههندێک وتاربێژدا ههیه و دهکرێت به قسهکردن لهگهڵ ئهم وتاربێژانه ئهو حاڵهتانه چارهسهر بکرێن، چونکه بهڕاستى به کافرکردن، بیدعهچى دانان کارێکى دهسهڵاتێکى دادوهریه، کارى وتاربێژ نیه لهسهر مینبهر بۆیه خهڵکێکیش پێیان وایه ئهو وتارانهى که ئهو باسانهى تیایه له ڕهوتى زانا کوردهکان دهرچون بههیچ شێوهیهک ئێمه پێشینهیهکى ئاوامان نیه.

هاوڵاتى: ههست ناکهیت دیندارى خهڵکى گۆڕانى بهسهردا هاتوه لهم چهند ساڵهى داهاتودا لهژێر سێبهرى ههندێک لهو مهلایانه، بۆ نمونه دین له ناوهڕۆکهوه بۆته باسى جل و بهرگ و ڕییش دانان لهکاتێکدا پێشتر وا نهبووه؟

سهباح بهرزنجى: دیندارى خهڵک له ههموو چهرخ و سهردهمێکدا و لهههموو کۆمهڵگایهکدا، قابیلى گۆڕانه و بهرهو باشتر بون دهڕوات، یان بهرهو لاواز بون، پێم وایه لهههندێک ڕووهوه دیندارى خهڵک باشتر بوه له ڕوى هۆشیاریهوه، ئاگادارى  و شارهزابون له حوکمهکان و ئاگاداربون له مێژووى ئاینى و مهلا و وتاربێژهکان دهورى باشیان بینیوه و ئهمهش ماناى ئهوهیه که ئاینى ئیسلام هێشتا لهههناو و ویژدانى میللهتى ئێمهدا زیندووه، که ههندێک کهسانیش ههن که بونهته بار بهسهر ئاینى پیرۆزى ئیسلامهوه پێم وایه که گاریگهریهکى ئهوتۆى نیه.

هاوڵاتى: ئهگهر بڕیاربێ خهڵکى بگهڕێنهوه سهر دیندارى ڕاستهقینهى خۆیان دهبێت چى بکرێت؟

سهباح بهرزنجى: دیندارى ڕاستهقینه پێناسهى جۆراوجۆرى بۆکراوه و پیناسهى دروست که مرۆڤ پابهندبێت به بنهماکاى ئیسلام ئهوهى که ههموو زاناکان لهسهرى کۆکن،  ئهو شتانهش که جیاوازى ههیه، پهیڕهوى له زانایهکى دانپێدانراوى و ناسراوى جدی متمانه بکات و ئهوهى دهیزانێت له دیندا کارى پێبکات، و لێى لانهدات، پێم وایه خهڵک ههموویان پێشوازى لهم جۆره دینداریه دهکهن و ئهمهش پێویستى به  کارکردن و وشیارکردنهوهیه و کارى میدیاى و  کارى سهنتهر و گرنگیدان به خوێندنه ئیسلامیهکان، پشگیرى دهسهڵاته بۆ ههموو ههنگاوێک لهو بوارهدا.

وتارى ئاینى بابهتێکى زۆر ههستیاره وبابهتێکه له جیهانى ئیسلامیدا  گرنگى زۆرى پێدهدرێت و کۆنفرانس و کۆبونهوهى  جۆراوجۆرى بۆ دهبهسترێت و چهندیدن کتیب و دیراسهى لهسهر کراوه و پێم وایه لهوتاردا ڕهچاوى تایبهتمهندى ههموو کۆمهڵگایهک بکرێت، که تیایدا  وتارهکه دهدرێت و ههلومهرجى سیاسى بهلام بهشێوهیهک نهبێت کێشه دروست بکات و فیتنه بنێتهوه، دنیا دابهش بکات لهنێوان کهسانى موتهدین و ناموتهدین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار