شەڕڤانان بۆ یەکەمجار دیموکرات‌و کۆمارییەکانی ئەمریکایان یەکخست ‌

2019-10-09 13:15:43



هاوڵاتى

بۆیەکەمجارە کۆمارییەکان و دیموکراتەکانی ئەمەریکا لەسەردمی ترەمپدا یەکدەنگبوون ئەوەش دوای بڕیارەکەی تەەمپ بەکشانەوەی لە رۆژاڤای کوردستان. پاڵپشتی کۆماری و دیموکراتەکان بۆ رۆژاڤا بۆ ئەو شەڕە دەگەڕێتەوە کە لەسوریا ئەنجامیاندا بەرامبەر داعش و تێکیانشکاند.

کۆمارییەکان و دیموکراتەکان زۆرجار لەتێڕوانین بۆ پرسە گرەنگەکان ناکۆکن و دژ بەیەکن، کەمجاریش هەیە بەناچاری کۆک دەبن لەسەر پرسێکی جددیی هەڵوێستبن. بەتایبەتی لەسەردەمی ترەمپدا ئەوە یەکمجارە یەکدەنگن.

کاردانەوەی سیناتۆرەکانی هەردوولا ترەمپی ناچارکردوە لێدوانەکانی پاشگەزبوونەوەی پێوە دیاربێت. دوێنێ سێشهممه (8ی تشرینی یهکهم) ترەمپ رایگهیاند کهئهمریکا «کوردهکانی بهجێنههێشتووه«.

لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاری کشانەوەکەی وا لێکدەدەرێتەوە کە بهبڕیارهکهی که پێدهچێت گڵۆپی سهوزی بۆ تورکیا هەڵکردبێت بۆ هێرشکردنهسهر شهڕڤانانی کورد له رۆژاڤا، بەڵام فشارو کاردانەوەکان وایانکردوە کە ترەمپ چەندین لێدوانی دژ بەیەک بدات لەوبارەیەوە.

ترهمپ لهسهر کاردانەوەکان وتی «رهنگه ئێمه له پرۆسهی بهجێهێشتنی سوریادا بین، بهڵام بههیچ شێوهیهک کوردهکانمان بهجێنههێشتووه، کهخهڵکێکی زۆر تایبهتن و جهنگاوهری ئازان.» جهختیشیکردهوه که واشنتۆن پهیوهندییهکی گرنگی ههیه لهگهڵ تورکیای ئهندامی ناتۆو هاوبهشێکی بازرگانی.

دوای بڕیارەکەی ترەمپ، لەبارەی کشانەوەی هیزەکانیان لە باکوری سوریا، کاردانەوەیەکی زۆری ناوخۆیی بەدوادا هات، بەجۆرێک هەریەکە لەکۆماریەکان و دیموکراتیەکان یەکدەنگبوون، ئەوەش یەکەمجارە کە سیناتۆرە کۆماری و دیموکراتەکانی ئەمریکا یەکدەنگ دەبن لەسەردەمی ترەمپدا.

دواتر ترەمپ لەوەڵامی کاردانەوەکاندا وتی «ههر شهڕێکی ناپێویست که بهناچاری نهبێت لهلایهن تورکیاوه« ئاکامی «وێرانکارانهی» دهبێت بۆ ئابوریی وڵاتهکه.

کاردانەوەکان بەجۆریک بوون لیندزی گراهام سیناتۆرێکی پەسەندکراوو گوێلێگیراوە لەلایەن ترەمپ، سەبارەت بەکشاندنەوەی سەربازەکانی ئەمەریکا لەسەر سنوری سوریا وتورکیا وەستایەوەو وتی لەگەڵ دیموکراتەکان بەتەماین پرۆژە بڕیارێک دەربکەین لەدوو بڕگە پێکبێت، گەرەنتی پاراستنی ئەو ستاتیۆیەی بارۆس لەهەر هێرشێکی تورکی، ئەگەر ئەوە بکات سزای قورسی بخرێتەسەرێ، دووەمیش هەڵپەساردنی تورکیا لەناتۆ.

ئەم پڕۆژە پێشنیارە لەلایەن هەردوو حزبی گەورەی ئەمەریکا، کۆمارییەکان و دیموکراتەکان، پەسەندە. لەلایەکی دیکەوە کەگرنگە باسی بکەم ، سەرکردەی زۆرینەی ئەنجومەنی پیران میتش ماکونێل لێدوانێکی توندیداو وتی «هەر خۆکشاندنەوەیەکی خێرا لەسوریا، لەبەرژەوەندی روسیا، ئێران ورژێمی ئەسەد دەبێت».

ئەم سیانتۆرە پشتیوانییەکی زۆری ترەمپ دەکات و بە ناڕاستەوخۆ هۆشداریدا بە ترەمپ و وتی «لەسەرەتای ئەمساڵ یاداشتێکمان نووسی کەتێیدا رەخنەی توندمان لەبڕیاری کشانەوەی خێرا لەسوریا گرت، گوتمان کاری لەو جۆرە گروپە تیرۆریستەکان وەک داعش زیندوو دەبنەوە».

هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا دووشەممە (7ی تشرینی یەکەم) دەستیانکرد بەکشانەوە لەناوچە سنوورییەکانی تورکیا، لەپێگە سەرەکیەکان بەدرێژایی سنووری باکوری سوریا دوای ئەوەهات کە کۆشکی سپی رایگەیاند دەکشێتەوە تا رێبدات بەئۆپەراسیۆنێکی تورکیا کەسەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان وتی دهشێت لهههر ساتێکدا ئەنجامبدرێت.

بهڵام پنتاگۆن هۆشداریی دا کهئهمریکا ئهو هێرشه داگیرکارییه پهسهند ناکات کهتورکیا ههڕهشهی ئهنجامدانی دهکات لهباکوری سوریا، چونکه مهترسی ناسهقامگیرکردنی ناوچهکه دهبێت.

وتهبێژی پنتاگۆن، جۆناسان هۆفمان وتی «لهگهڵ هاوپهیمانهکانی ترمان له ناتۆداو هاوبهشهکانمان لههاوپهیمانی نێودهوڵهتیدا کاردهکهین بۆ دووپاتکردنهوه لهتورکیا لەئهگهری هێرشێک دهشێت ئاکامی ناسهقامگیرکردنی ههبێت بۆ تورکیا و ناوچهکه و جێگای تریش.»

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، هاوبەشێکی سەرەکیی ئەمریکا لەشەڕی دژی رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش)دا کەکۆنترۆڵی زۆربەی باکوری خۆرهەڵاتی سوریای کردووە، دووشەممە رایگەیاند «هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە سنورییەکانی نزیک بەتورکیا کشانەوە».

روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ پشتڕاستیکردەوە کەهێزەکانی ئەمریکا کشاونەتەوە لەپێگە سەرەکیەکانی رەئس عەین و تەل ئەبیەز.

بەرپرسێکی کوردیش وتی هێزەکانی ئەمریکا دەستیانکردووە بەکشانەوە لەسنوورەکە، بۆ رێگەدان بەهێرشێکی تورکیا، کەهێشتا نازانرێت چەند گهوره دەبێت.

لەم چەند هەفتەیەی رابردوودا تورکیا هێزی پشتیوانیی ناردۆتە سەر سنوورو ئەردغان دووشەممە لەوتەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی ئەو هێرشەی لەمێژە هەڕەشەی دهکات دهشێت رووبدات «لهههر شهوێکدا بەبێ هۆشداریدان».

کۆشکی سپی رایگەیاند»هێزەکانی ئەمریکا پشتوانی یان بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکە ناکەن و هێزەکانی ئەمریکا، کە ‹خەلافەت›ی داعشیان لهناوچهکه تێکشکاندووە، چیتر لەو ناوچە دیاریکراوه نامێننەوە.»

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دووشەممە پاساوی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لەسەر سنووری سوریا-تورکیا دا بەوەی کەدەبێت ناوچەکە «خۆی چارەسەرێک بدۆزێتهوه« و ئەمریکا پێویستە «لەم شەڕە بێمانا بێکۆتاییە» دەربچێت.

بەڵام هاوپەیمانێکی باڵای ترەمپ، سیناتۆر لیندسی گراهام، سەرۆکی لیژنەی دادوەری لهئەنجومەنی پیران، دووشەممە وتی داوا لەکۆنگرێس دەکات بڕیارەکەی سەرۆک پێچەوانە بکاتەوەو چاوەڕێی ئەوە دەکات ئەم هەنگاوە «پشتیوانیی بەهێزی ههردوو پارته سهرهکییهکهی ئهمریکا بەدەستبهێنێت».

نەتەوەیەکگرتووەکان لهپەیوەندیدایە لەگەڵ هەموو لایهنهکان

ئەنقەرە دەڵێت دەیەوێت دەستبەجێ «ناوچەی ئارام» دابمەزرێنێت لەوبەری سنوورەوە، کە پلانی هەیە 3.6 ملیۆن ئاوارەی سوریا کەئێستا لەتورکیان رهوانهی ئەو ناوچەیە بکات.

بەڵام کوردەکان دەڵێن گوایە ئامانجی تورکیا لاوازکردنی بوونی کوردانە لەو ناوچەیە بەگۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە بەگەڕاندنەوەی ئاوارەکان کەزۆربەیان عەرەبی سوننەن.

هەسەدە هۆشداریی دا لەو مەترسیانەی هێرشهکهی تورکیا بۆ ناوچەکە دەیانهێنێت و بەڵێنی بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێکی تورکیای دا.

هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رایگەیاند «وەک هێزەکانی سوریای دیموکرات، سوورین لەسەر بەرگریکردن لەخاکەکەمان، باجەکەی هەرچەندێک بێت.»

لەبەیاننامەیەکی دووشەممەدا، هەسەدە رایگەیاند کەهێرشی تورکیا دەستکەوتە سەربازییەکانی دژی داعش پێچەوانە دەکاتەوە بەباجێکی مرۆیی گەورەوەو رێدهدات بەسەرکردە زیندووەکانی گروپە توندڕەوەکان کۆتایی بەخۆشاردنەوە بهێنن.

نەتەوە یەکگرتووەکان دووشەممە رایگەیاند که «ئامادەکاری دەکات بۆ خراپترین دۆخ» لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا.

بەڕێوبەری ناوچەیی کاروباری نەتەوە یەکگرتووەکان لەسوریا، پانۆس مومتزیس وتی «زۆر پرسیاری وەڵامنەدراوە» هەن دەربارەی ئاکامەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنە.

مومتزیس وتی نەتەوە یەکگرتووەکان «لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هەموو لایهنهکان» لە ناوچەکە.

یەکێتی ئەوروپاش هۆشداریی دا لەوەی ئه‌و هێرشه‌ی تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی پێده‌کات زیاندەگەیەنێت بەمەدەنیەکان و دەبێتەهۆی «ئاوارەیی بەرفراوان»ی خەڵک

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار