لیندزی گراهام: نزا بۆ هاوپەیمانە کوردەکانمان دەکەم کە ترەمپ بێ شەرمانە بەجێی هێشتن

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لیندزی گراهام سیناتۆری ئەمریکی دوای دەستپێکردنی پەلاماردانەکەی تورکیا بۆ رۆژاڤای کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە داوای نزای بۆ کوردە هاوپەیمانەکان کرد.

لیندزی گراهام سیناتۆرێکی نزیک لە سەرۆکی ئەمریکایە لە توێتێکدا وتی "نزا بۆ هاوپەیمانە کوردەکانمان دەکەمە کە ئیدارەی ترەمپ بی شرمانە بەجێی هیشتن.. ئەمە دەبێتە هۆی دەرکەوتنەوەی داعش".

لیدزی گراهام پێشتر لە چەند تویتێکی تردا هۆشداری دایە تورکیا کە گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵنەکراوە بۆ پەلاماردانی سوریا و وتی کۆنگرێس دژایەتیەکی گەورەی دەکات. راشیگەیاند "سزای دۆزۆەخی" بەسەر تورکیادا دەپێنن ئەگەر هێز بەرەو باکوری سوریا بجوڵێنێت.

لە تویتێکەی پێشتریدا رایگەیاند "بۆ حکومەتی تورکی: ئێوە گڵۆپی سەوزتان بۆ هەڵنەکراوە بچنە نێو باکوری سوریاوە، لەئێستادا دژایەتیەکی گەورەی هەردوو پارت هەیە لەبەرامبەر ئێوە لە کۆنگرێس، کە دەبێت وەك هێڵێکی سوور بیبینن و تێینەپەڕێنن".

وتیشی "ئەگەر تورکیا بەرەو باکوری سوریا بجوڵێت، سزاکان لە دۆزەخەوە (کۆنگرێس)ەوە دێت.. سزای فراوان قوڵ، تێکشێنەر"

هەروەها وتی "ئەگەر دەتانەوێت ئەو پەیوەندییە لاوازەی ماومانە تێکی بشکێنن، ئەوا داگیرکردنی باکوری سوریا ئەو کارە ئەنجام دەدات".

لەسەرەتای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکەی کۆشکی سپی چەند ڕۆژێك لەمەوبەر کە رایگەیاند تورکیا هێرش ئەنجام دەدات بۆ باکوری سوریا و هێزەکانی ئەمریکا دەکشێنەوە، لیندزی گراهام بەتووندی دژی ئەو هەنگاوە وەستاوەتەوە بە کۆکردنەوەی پاڵپشتی بۆ کوردانی سوریا لە کۆنگرێس.

پێشتریش رایگەیاندبوو کە پرۆژەیاسایەك پێشکەش دەکات لە ئەنجومەنی وەزیران دژی بڕیارەکەی ترەمپ لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار