پرسی ده‌رکردنى هێزه‌کانى تورکیا له‌هه‌رێم سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌

یه‌کێتى و کۆمه‌ڵ‌و گۆڕان‌و یه‌کگرتوو داواى جێبه‌جێکردنى ده‌که‌ن‌و پارتیش ده‌ڵێت تورکیا بیانووى هه‌یه‌

خۆپیشاندانى هاوڵاتیانى شیلادزێ دژى بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانى تورکیا له‌هه‌رێم

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

پهرلهمانى کوردستان دوێنێ راسپاردهى تایبهت بهدۆخى رۆژئاواى کوردستانى دهرکرد، بهڵام هیچ خاڵێکى تێدا نهبوو تایبهت بهدهرکردنى هێزهکانى تورکیا لهخاکى ههرێمى کوردستاندا ههرچهنده بهشێک لهسهرۆک فراکسیۆنهکان داوایان کرد.

لەکۆبوونەەکەی دوێنێ (سێشهممه 15ى تشرینى یهکهمى 2019) سهرۆکى فراکسیۆنهکان وتارى خۆیان پێشکهشکرد، 12 خاڵ  وهک راسپارده بۆ هاوکارى رۆژئاوا وهک دهنگى بۆ درا لهکۆى 97 پهرلهمانتار 96 پهرلهمانتار دهنگیان پێداو تهنها ئهبوبهکر ههڵهدنى ئهندامى فراکسیۆنى یهکگرتوو دهنگى پێنهدا، ئەوەش لەبەرئەوەی ناوی تورکیا نەهاتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ١٦ ساڵ پێش ئیستا پەرلەمانی کوردستان بریاریدا سهرجهم هێزه بیانییهکان لهخاکى ههرێمى کوردستاندا نهمێنن، ئەوەش بهپێى بڕیارى ژماره 37ى ساڵى 2003، بهڵام کابینه یهک لهدواى یهکهکانى حکومهتى ههرێم بهلایدا نهچوون و جێبهجێیان نهکردووه.

ئهبوبهکر ههڵهدنى راگهیاند «دهنگم نهدا بهڕاسپاردهکانى دوێنێى پهرلهمان لهبهرئهوهى کۆبونهوهکه دواى حهوت رۆژ لهشهڕ و کاولکارى ئهنجامدرا و بههیچ شێوهیهک لهڕاسپاردهکاندا ناوى سوپاى تورکیا نههاتووه«.

ههروهها باسى لهوهشکردووه دهبوایه لهڕاسپاردهکاندا جهخت بکرایهتهوه لهههردوو بڕیارى پێشووى پهرلهمان ژماره (37) ساڵى 2003ى پهرلهمان کهداواى چونهدهرهوهو گهڕانهوهى سوپاى تورکیا دهکات بۆ تورکیا.

تورکیا نزیکهى 35 کیلۆمهتر خاکى ههرێمى کوردستانى بهزاندووهو زیاتر له 21 بنکهى سهربازى و ههواڵگرى لهههرێمى کوردستاندا ههیه.

سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵ داوا لهحکومهتى ههرێمى کوردستان دهکات، ئهگهر رێکهوتنى فهرمى لهگهڵ حکومهتى تورکیادا ههیه دهبێت بۆ پهرلهمانى ئاشکرا بکات تایبهت بهبوونى هێزهکانى تورکیا.

عهبدولستار مهجید، سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵ لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت «داواى دهرکردنى هێزه سهربازیى و ههواڵگرییهکانى تورکیا لهناو خاکى ههرێمدا دهکهین و تاکه فراکسیۆن بووین ئهم داوایهمان کردووه کهپهرلهمان 16 ساڵ لهمهوبهر بڕیارى دهرکردووه بۆ دهرکردنیان و حکومهتى ههرێم جێبهجێى نهکردووه«

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد، بڕیارى ژماره 37ى ساڵى 2003ى پهرلهمان ههیهو داوایان لهسهرۆکایهتى پهرلهمان کردووه، بهڵام نهخراوهته دهنگدانهوه.

عهبدولستار مهجید، وتیشى «هێزى ئاشتیخوازى دهبێت بهبڕیارى نێودهوڵهتى بێته خاکى ههرێمهوه، نابێت هێزى یهک وڵات بێت، ئهگهر رێکهوتن لهگهڵ تورکیا ههیه پێویسته حکومهتى ههرێم ئاشکراى بکات، چونکه بونى هێزهکانى تورکیا بۆته هۆى قوربانیدانى گیانى و چۆڵکردنى سهدان گوند».

سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمانى کوردستان دهڵێت حکومهتى ههرێمى کوردستان دهسهڵاتى دهرکردنى هێزهکانى تورکیاى نییه.

جهمال حهوێز، سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت»ئێمه وهک یهکێتى حهز دهکهین هێزهکانى تورکیا لهخاکى ههرێمدا نهمێنن لهگهڵ ئهوهى ههرچى هێزى بێگانهیه لهکوردستان نهمێنێت، بهڵام ئهوهمان بۆ دهچێتهسهر، نهخێر، لهدهسهڵاتى کهسدا نییهو هێزهکانى تورکیا ناڕۆن لهههرێم «.

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد «حکومهتى ههرێمى کوردستان دهسهڵاتى ئهوهى نییه هێزهکانى تورکیا لهههرێمى کوردستان دووربخاتهوه، زهمینهکه نهگونجاوه بۆ دهرکردنى هێزهکانى تورکیا، ئهوکاته جێبهجێ دهکرێت ئهگهر حکومهتى ههرێمى کوردستان پشتیوانى بههێزى ههبێت».

لهگهڵ بهغدا رێکهوتنى تهواومان نییه، ههرێمێکى گرهنتى نێودهوڵهتیمان نییه بمانپارێزن، ترهمپ لهنیوهى رێگه گهلى رۆژئاواى کوردستانى بهجێهێشت، میللهتێکین بێ پشت و پهناین، ههر کاتێک دهسهڵاتمان ههبوو بڕواناکهم کهس قبوڵ بکات هێزى بێگانه لهخاکهکهیدا ههبێت»، سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمان واى وت.

سهرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان و یهکگرتوو دهڵێن بهرپرسیارێتى دهرکردنى هێزەکانى تورکیا لهئهستۆى حکومهتى ههرێم و عێراقه

عهلى حهمهساڵح، سهرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لهپهرلهمان لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت «بهدڵنیاییهوه ههم بهپێى دهستورى عێراق و ههم یاسا بهر کارهکان هیچ هێزێکى دهوڵهتێکى تر نابێت لهخاکى ههرێمى کوردستاندا بێت، گرنگى بریارهکهى پهرلهمان بۆ ئهوهیه لهگهڵ حکومهتى عێراق قسه بکرێت، چونکه عێراق بهرپرسیاره وهک ههرێم و پێویستى بهبڕیارى ههردوولایان ههیه«.

هاوکات، شێرکۆ جهودهت، سهرۆکى فراکسیۆنى یهکگرتوو لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت»ئێمه جهختمان کردهوه کهبڕیارى ژماره4ى ساڵى 2014 جێبهجێ بکرێت کهبڕیارى پهرلهمانه بۆ پشتیوانى لهئیدارهى رۆژئاواى کوردستان، باسى دهرکردنى هێزهکانى تورکیا نهکراوه«.

ناوبراو  پێشیوابوو  مهسهلهى هێزى تورکیا یا ههر هێزێکى دیکهى بیانى کۆمهڵێک یاساى نێودهوڵهتى ههیه کهعێراق لهگهڵ دراوسێکانیدا ههیهتى، «هێزى بیانى لهههرێم بهبێ رێگهپێدانى حکومهتى ههرێم نابێت و ئیلا دهبێت موافهقهتى ههرێم ههبێت، بهڵام هێزهکانى تورکیا واقع حاڵیان دروستکردووه دهبێت بهیاسا چارهسهر بکرێت».

وتهبێژى فراکسیۆنى پارتى پێیوایه هێزهکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پهکهکه) بیانوویان داوهته تورکیا تاهاتونهته خاکى ههرێمى کوردستانهوه.

پێشهوا ههورامى، وتهبێژى فراکسیۆنى پارتى لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت»ههتا پارچهکانى ترى کوردستان خاکى ههرێم بهکاربهێنن بۆ لێدان لهتورکیا ئهویش بیانوى بهدهستهوه بێته خاکى ههرێمهوه، سیادهى ههرێم سیادهى دهوڵهتى عێراقه، دهبێت عێراق لهسهر ئهم مهسهله قسهى ههبێت و بهڵام خۆى بێدهنگ کردووه«.

وتهبێژى فراکسیۆنى پارتى لهپهرلهمانى کوردستان جهختى لهوهشکردهوه پهکهکه یا حکومهتى تورکیا کێشهیهکیان ههیه با بیبهنه دهرهوهى خاکى ههرێمى کوردستان، «چهندین جار ئهم داوایهیان لێکراوهو شهڕى ئهوان ههمیشه خهڵکى سڤیل و بێدهسهڵاتى کردووهته قوربانى و زیاتر له 400 گوند چۆڵ کراوهو لهسنورى بادینان خهڵک بهئاسانیش ناتوانێت بڕوات، کهئهم بیانووه نهما تورکیاش بیانووى نامێنێت بۆ ئهوهى لهههرێمدا بمێنێتهوه«.

».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار