گفتوگۆکانی ترەمپ‌و ئەردۆغان لەپشت پەردەوە

سەرچاوەیەکی نزیک لەترەمپ: هــەمووان وایاندەزانی ئەردۆغــان راسـت ناکــات و دەممان تاقی دەکاتەوە؛ بەڵام داگیرکاری خوڵقاند

5 ساڵ لەمەوپێش



 

راپۆرتی: ئەکسیەس  

وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا

سەرۆک دۆناڵد ترەمپ زیاتر لە دوو ساڵ دەمی رەجەب تەیب ئەرۆدغانی تاقیدەکردەوە، بەو واتایەی هەڕەشەکانی بەهەند وەرنەدەگرت و وایدەزانی راست ناکات. هەندێک بەرپرسی باڵای ئیدارەی ترەمپ پێیانوابووە ئەردۆغان هەرگیز بەڕاستی پلانە لەمێژینەکەی بۆ داگیرکردنی سوریا جێبەجێ ناکاات، ئەمەش بەپێی وتەی شەش سەرچاوە کە زانیاری راستەوخۆیان هەبووە لسەر بارودۆخەکە.

وێنە گەورەکە

بەپێی وتەی سەرچاوەکان، ترەمپ بە ئەردۆغانی وتووە ئەگەر دەیەوێت سوریا داگیربکات ئەوا دەبێت لێپرسراویەتی هەر کێشەیەک لە ئەستۆبگرێت کە دروستدەبێت. دواتر ئەردۆغان داعش بگرێتەخۆی و ئیدانەی نێودەوڵەتی، کێشەی کۆنگرێس، چەڵەمەی کوردەکان کۆنترۆڵ بکات. کاتێک ترەمپ بەم شێوە راشکاوە بە ئەردۆغانی وتووە، بە بیرۆکەی ترەمپ سەرۆکی تورکیا ترسی بۆ دروست دەبێت و دەکشێتەوە. هەتا یەکشەممەی رابردوو کاتێک بە ترەمپی وت پلانی داگیرکردنی باکوری سوریا جێبەجێ دەکات.

ئەمجارە ئەردۆغان دەمی ترەمپی تاقیکردەوە و دەستەکەی ئاشکراکرد کە پێشتر ماوەیەک وەستا بۆ هێزە نێودەوڵەتییەکان تا داعش لەناو ببەن.

بڕیارەکەی ئەردۆغان - کە کۆشکی سپی لە بەیاننامەکەیدا رێگەی بۆ چۆڵکرد لە یەکشەممەی ڕابردوودا، ئەمەش چەند هاوپەیمانێکی سەرەکی لەناوبرد و چاوبەستی کردن لەوانە ئەندامانی کۆنگرێس لە پارتی کۆمارییەکان- رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێگەی سیاسی ترەمپی لەواشنتن پەلکێشی قەیران کردووە.

سەرچاوەکانی ناو تورکیا باس لەوە دەکەن کاتێک ئەردۆغان قسەی زلی کردووە، پێیوابووە ترەمپ دەستی دەگرێت، بەرپرسێکی ئەمریکی بە «ئەکسیەس»ی وت کەوردەکاری بارودۆخەکە دەزانێت. بۆ نمونە، ئەردۆغان نەیویستووە یان چاوەڕێی ٣٠ کم ناوچەی ئارامی نەکردووە، ئامانجی دانوستانەکەی وەرگرتنی شتێکی کەمتر بووە.  تەنانەت ئەردۆغان سەری سوڕماوە لەوەی چۆن ترەمپ بەخێرایی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانیداوە. ئێستا ڕەنگە ئەردۆغان بارەکەی لەدەست دەرچووبێت، لەپاڵ ئەوەشدا رووبەڕووی ئیدانەی نیودەوڵەتی و سزا دەبێتەوە، بەڵام ئەوەندە هەوڵی سیاسی فراوان کرد لەناوخۆی تورکیا کە هیچ بژاردەیەکی دیکەی نەبووە جگە لەوەی لە پلانەکەی بەردەوام بێت، بەرپرسەکە وای وت.

لەپشت پەردەوە

لەپەیوەندییە تەلەفونییەکان و کۆبوونەوە تایبەتییەکان لەساڵی ٢٠١٧ەوە، ترەمپ بەشێوەیەکی کاریگەرانە دەمی ئەردۆغانی تاقیکردوەتەوە، بەپێی قسەی ئەو بەرپرسانەی کە لە ژوورەوە لەگەڵ دوو سەرکردەکەدا بوون و توانیویانە گوێ لە پەیوەندییە تەلەفونییەکانیان بگرن.

لەپەیوەندییەکی تەلەفونی ٢٠١٧دا، ئەردۆغان گازندەی لە ترەمپ کردووە سەبارەت بەهەڕەشەی کورد لەسەر سنوری تورکیا و بەترەمپی وتووە دەیەوێت بڕواتە ناوەوە بۆ لەناوبردنی هەڕەشەکە، بەپێی قسەی سەرچاوەیەک کە زانیاری راستەوخۆی لەسەر پەیوەندییەکە هەبووە.

سەرچاوەکە هەمان قسەی ترەمپ کە لە پەیوەندییەکەدا وتویەتی بەم شێوەیە دایڕشتوەتەوە «پەیوەندییەکە فشەفش بوو بەدەنگی بەرز. ترەمپ دەیوت ‹من هەر لەیەکەمەوە نەمدەویست لەوێ بم، بەڵام دەزانی کە سەربازەکانی ئێمە لەوێن. ئەوان قبوڵی هیچ هەڵەیەک ناکەن. رەنگە من نەمەوێت لەوێ بم، بەڵام ئەگەر تۆ سنور تێپەڕێنیت و بکەویتە ململانێ لەگەڵ سەربازەکانمان، ئەوان پڕچەک ترن لەتۆو تۆش ئەوەت ناوێت». سەرچاوەکە وتی «پەیامی ترەمپ ئەوەبوو کە کێشە بۆ سەربازانی ئەمریکی دروست مەکە».

بەڵام دوای گەیاندنی ئەو پەیامە، ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد سەربازەکانی لەسوریا ناهێڵێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر و بۆ پاراستنی کوردەکان دژی تورک نامێنێتەوە، سەرچاوەکە وای وت. سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد کەترەمپ شتێکی لەم جۆرەی وتووە «بەڵام دەزانی من نامەوێت لەوێ بم، ئێمە لەوێین بۆ تێکشکاندنی داعش، لایەنی ئێمە دەڵێن کە براوەین... بۆیە چاوەڕێبە بەڵام بۆ تۆ باش نابێت بکەویتە ململانێوە لەگەڵ سەربازەکانمدا».

بەرپرسێکی باڵای تر، کە لەگەڵ ئەردۆغان و ترەمپدا بووە کاتێک سەرۆکی تورکیا ساڵی ٢٠١٧ سەردانی کۆشکی سپی کرد، وتی ئەوکاتیش ترەمپ دەستەکەی ئەردۆغانی ئاشکراکردو دەمی تاقیکردەوە.

بەرپرسەکە ئەوەی بیریمابوو لە گفتوگۆکەی ٢٠١٧ سەبارەت بەنیازی تورکیا بۆ بەزاندنی سنورو چوونە نێو سوریا ئاشکرایکرد، «بەشێوەیەکی سادە ترەمپ وتی ‹سەیرکە، ئەگەر دەتەوێت ئەوا هی خۆتە، بەڵام مەیە بۆ لام یارمەتیت بدەم. دەتوانی بیبەیت، هی خۆتە».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار